رووداو- هەولێر
دوای ئەوەی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی بەغدا، فوئاد مەعسومیان وەک کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژارد، ئاڵا تاڵەبانی رەخنەی تووند لە بەرهەم ساڵح دەگرێت.
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق و ئەو کێشانەی، کە لە ناوخۆی حیزبەکەی بۆ ئەو پرسە دروستبوو دەڵێت، "له سه‌ر چۆنیه‌تی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆك كۆمار، زۆربەی ئەو سیناریۆیانەی کە باسکرا، دوورن لە راستییەوە و هیوادارم مه‌به‌ست لێیان چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵکی ئێمه‌و تێکدانی ئه‌و هاوهه‌ڵوێستیه‌ی کورد نەبێت"،
ئاڵا تاڵەبانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، "بەرهەم ساڵح دووجار غەدری لە یەکێتی و لە خۆشی کردووە و له غیابی مام جلال، نه كوڕ‌و نه خوێندكاره‌كه‌ی مام بوو".
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق هەروەها رەخنەی لە مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی گرتووە، بە هۆی پەراوێزخستنی نەجمەدین کەریم لە پرسی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و دەڵێت، "باشه ئه‌پرسم بۆ مه‌كته‌بی سیاسی نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی نامەکەی دکتۆر نەجمەدینیان نه‌داوە، به‌ڵکو بانگ نه‌كرا تا راسته‌وخۆ هەر‌چیان هه‌یه رازین یاخود نا له‌گه‌ڵی باس بكه‌ن."
لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەیدا تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە لە لایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکان و رەخنە لە دکتۆر بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار دەگرێت، کە هۆکاری ئەوە بوون ئەو پرسە لەلایەن یەکێتی خۆیەوە یەکلایی نەکرێتەوە و دەنووسێت، "به تێکڕای ده‌نگ بڕیارمان دا كه ئێمه له ناو خۆمان وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌م كاره هه‌ستین، سوپاسی د.فوئاد و د. نەجمەدین ئه‌كه‌ین، كه ڕازی بوون ئه‌م ئه‌ركه به ئێمه بسپێرن ، به‌ڵام به داخه‌وه جه‌نابی د.به‌رهه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌ی خۆی به ئێمه نه‌دا و رازی نه‌بوو له ناو كوتله‌ی یه‌كێتی ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ین".
ئاڵا تاڵەبانی هەروەها دەڵێت، "دواجار په‌نامان برده به‌ر ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ڵام كاك مه‌لا به‌ختیاریش رازی نه‌بوو و سوربوو كه پڕۆسه‌كه له ناو هه‌موو كه‌تله كوردیه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه ."
ئاڵا لە بەشێکی نووسینەکەیدا دۆستەکانی بەرهەم ساڵح بە هەوڵدان بۆ رووخاندنی ورەی جەماوەری یەکێتی تۆمەتباردەکات و دەلێت، "قه‌ڵه‌مه‌كانی ده‌روێشی رۆژانه ماڵه ناسك و برینداره‌كه‌ی یه‌كێتیان به‌ردباران ئه‌كرد و ووره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ئه‌ڕوخاند".
تاڵەبانی لە کۆتاییدا باس لەو 2 جارە دەکات، کە "بەرهەم ساڵح غەدری لە یەکێتیی کردووە" و دەڵێت، "یەکەمجاریان دوای شکستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21-9 ده‌ستی لێ به‌رداین و چووه ماڵه‌وه و له‌و كاتە هه‌ستیارو ته‌نگانه‌ی ناو یه‌كێتی به جێی هێشتین، دووه‌م جاریش هه‌ر پێرێ بوو له به‌غدا كه جه‌نابی به هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بوو پرسی سه‌رۆك كۆمار له ناو ماڵی یه‌كێتی یه‌كلایی بكرێته‌وه".
دەقی نووسینەکەی ئاڵا تاڵەبانی:
به‌ڕێزان.. هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی ..
قسه‌و باس و سیناریۆی زۆر سه‌یر له سه‌ر چۆنیه‌تی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆك كۆمار باس كرا‌و باس ده‌كرێ . زۆریان دوورن له ڕاستی و هیوادارم مه‌به‌ست لێ یان چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵکی ئێمه‌و تێکدانی ئه‌و هاو هه‌ڵوێستیه‌ی كورد نه‌بێت كه هه‌موو ئومێدی زۆرمان له‌سه‌ر ته‌به‌ننا كردووه.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه وه‌كو ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تی كه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كه‌مان یه‌ك پرس و ڕای پێنه‌كردین . و وه‌كو ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان كه له نزیكه‌وه له ناو پڕۆسه‌ی یه‌كلای كردنه‌وه‌كه بووم ،پێم باشه هه‌ندێ خاڵ باس بكه‌م :
سه‌ره‌تا بۆشاییه‌ك له په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌دی ئه‌كرێ كه كێ به‌رپرسیاره یاخود كێ مافی كاندید كردنی هه‌ر هه‌ڤاڵێکی ناو یه‌كێتی هه‌یه له هه‌ر پله‌یه‌ك بێت بۆ پۆستی باڵا . سه‌رۆک كۆمار بێت یا سه‌رۆک وه‌زیر یا وه‌زیر...هتد .
چونكه من تائێستا له غه‌یری ته‌زكیه‌یی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی خۆیان ئاگاداری میكانیزمی تر نیم ، و ئه‌گه‌ر وایه بۆچی كاك د.نجم ا‌لدین پاڵپشتی زۆر ئه‌ندامی (م.س ) ی هه‌بوو ناوی نه‌خرایه ناو كاندیده‌كان و ئه‌گه‌ر به‌داوای فه‌رمیش بێت ئه‌وه جه‌نابی د.نجم ا‌لدین له ڕۆژی ٢٠١٤/٧/٨ به نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی داوای ڕه‌زامه‌ندی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌كات بۆ كاندید بوونی و ئاماده‌یی هه‌موو پرسیارێكیانه (وێنه‌یه‌كی ئه‌و نامه‌یه كه به ئیمه‌یڵ ناردراوه لامان هه‌یه) . باشه ئه‌پرسم بۆ مه‌كته‌بی سیاسی نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامیان نه‌داوه به‌ڵکو بانگ نه‌كرا تاڕاسته‌وخۆ هه ر‌چیان هه‌یه ڕازین یاخود نا له‌گه‌ڵی باس بكه‌ن . به چی په‌یڕه‌وێك دوورخرایه‌وه ؟ له كاتێكدا له په‌رله‌مانی عێراق و به پێ ی ده‌ستور هه‌موو عێراقیه‌ك مافی خۆ پاڵاوتنی هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار ئه‌گه‌ر مه‌رجه ده‌ستوریه‌كانی تیابێت ، وه قبوڵ كردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌شی ده‌بێ به شێوه‌كی فه‌رمی و به هۆکار بێت . بۆیه نازانین هه‌ردوو به‌ڕێزان جه‌نابی د.به‌رهه‌م و د.فواد به چی میكانیزمێك چوونه منافه‌سه‌وه .تزكیه بوو یان نوسراوی فه‌رمی ؟!! ئه‌كه‌م ، كه مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌م پرسه‌ی بۆ یه‌كلانه‌كرایه‌وه و نه‌یتوانی یه‌ك كاندید دیاری بكات بۆ ڕای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی وه‌رنه‌گیرا.. به‌یاننامه‌كه‌ی (هه‌ندێ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ) كه ده‌ڵێ ته‌نها ئه‌وان به‌رپرسن له‌م پڕۆسه‌یه و (به‌س) ، به‌كارهێنانی ووشه‌ی (به‌س) گه‌وره‌ترین خروقاتی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه ، باشه ئه‌كرا پرسه‌كه بهاتایه ناو ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند چونكه ئێوه‌ش په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی یه‌كێتین . بۆیه كه مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌م پڕۆسه‌ی مه‌شلولی و به‌م شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد به دوو كاندید و له‌ولاشه‌وه كاك د.نجم ا‌لدین كاندید بوو . به ڕاستی بۆ ئێمه‌ی یه‌كیتی یه‌كان ئه‌مه هۆی ئیحراجیه‌كی زۆر بوو له به‌رده‌م دۆست و نه‌یاره‌كانمان . بۆیه هه‌موو په‌رله‌مانتاره یه‌كیتی‌یه‌كان به په‌رۆشه‌وه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یوك بووین له‌و ماوه زۆر كه‌مه‌ی له به‌رده‌ممان مابوو .
شه‌وی ٧/٢٢ په‌رله‌مانتارانی لیسته‌كانی تری كورد ئه‌م سێ خاڵه‌یان خسته به‌رده‌ممان و داوایان لێ‌کردین :-
١- ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی یه‌ك كاندید یه‌كلابكه‌ینه‌وه.
٢-له ناو سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردیه‌کان یه‌كلابكرێته‌وه .
٣-ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو خاڵه سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا ئێمه واتا ( چوار لایه‌نه‌كه‌ی تر پارتی ،گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ ) ئه‌م پرسه بۆ ئێوه یه‌كلا ئه‌كه‌ینه‌وه .
سه‌ر له به‌یانی ٢٠١٤/٧/٢٣ سه‌عات (١٠) كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رلامان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه سیاسیه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجام درا من و جه‌نابی د.نجم ا‌لدین وه‌كو یه‌كێتی ئاماده بووین ، هه‌موو كوتله‌كانی په‌رله‌مان هه‌مان داوای كوردیان لێكردین كه تكایه هه‌وڵ بده‌ن به‌یه‌ك كاندید بێنه ناو هه‌ڵبژاردن چونكه ٢ یا ٣ كاندید ده‌نگه‌كانی ئێمه‌ش له ناو كوتله‌كانمان دابه‌ش كردووه . هه‌ر بۆیه‌وه‌كو فراكسیۆنه كوردیه‌كان داوای مۆڵه‌تی (٢٤) سه‌عاتمان كرد یه‌كلایكردنه‌وه .
ئه‌و (٢٤) كاتژمێره بۆ هه‌موو یه‌كێتیه‌كان زۆر مایه‌ی دڵ ڕاوكێ و ناڕه‌حه‌تی و له هه‌مان كات ئه‌ركێكی قورس بوو كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ئه‌نجام دا‌و به تێکڕایده‌نگ بڕیارمان دا كه ئێمه له ناو خۆمان وه‌كو فڕاكسیۆنی یه‌كێتی به‌م كاره هه‌ستین سوپاسی د.فواد و د. نجم ا‌لدین ئه‌كه‌ین كه ڕازی بوون ئه‌م ئه‌ركه به ئێمه بسپێرن ، به‌ڵام به داخه‌وه جه‌نابی د.به‌رهه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌ی خۆی به ئێمه نه‌دا ڕازی نه‌بوو له ناو كوتله‌ی یه‌كێتی ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ین . زۆر پاڕاینه‌وه و ڕجامان كرد كه یه‌كێتی و خوێنی شه‌هیدانتان له خۆتان و پۆست خۆشه‌ویست تر بێ . داوامان كرد بكشێینه‌وه و بامرشحی (تسویه) واتا د.فواد تاكه‌كاندید بێت . به داخه‌وه به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوو سوربوو كه ئه‌م پڕۆسه‌یه له ناو هه‌موو كوتله كوردییه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه . دواجا په‌نامان برده به‌ر ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ڵام كاك مه‌لا به‌ختیاریش ڕازی نه‌بوو و سوربوو كه پڕۆسه‌كه له ناو هه‌موو كه‌تله كوردیه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه .
پاشان كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی كاک به‌ختیار و جه‌نابی د.ڕۆژ ئه‌نجام درا ، هه‌رچه‌نده ئاماده‌بووانیكۆبوونه‌وه‌كه ڕای جیاوازیان هه‌بوو له سه‌ر پرسی یه‌كلاكردنه‌وه . به‌ڵام له كۆنگره‌كه‌و دواتریش له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هه‌ردوو به‌ڕێزان كاك كۆسره‌ت و د.به‌رهه‌م پێیان ڕاگه‌یاندم كه ئه‌وه دوا بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسیه و ده‌بێ ئه‌م شه‌و جێ به‌جێ بكرێ پرسه‌كه ببه‌نه ناو فڕاكسیۆنه كوردیه‌كان ، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانتان زانی چۆن بوو ، ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێم بۆ مێژوو ٣ خاڵه .
١- جه‌نابی د.به‌رهه‌م له دوا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵم كه هه‌ڤاڵانی تر یه‌كێتی گوێ بیستی بوون ووتی من له‌ناو فراکسیۆنی یه‌كێتی ١٢ ده‌نگم هه‌یه له ١٩ ئاماده بوو . به‌ڵام نازانم بۆ سوربوو پڕۆسه‌كه له ناو هه‌موو فراكسیۆنه كوردیه‌كان بكرێ؟
٢-هه‌ردوو هه‌ڤاڵی جوامێر كاك د.فواد معصوم و كاك د.به‌رهه‌م پێش پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له به‌رده‌م هه‌موو په‌رله‌مانتارانی كورد به‌ڵێنیان دا ڕێز له ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه بگرن و هاوكاریی یه‌كتر بن .
٣-جه‌نابی كاك د.به‌رهه‌م زۆر ته‌مه‌ننام ئه‌كرد خۆی كشاندباوه ، به‌ڵام جوامێرانه به‌ڵێنی به هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی داوه گه‌ر ده‌نگیش نه‌هێنێ ئه‌و هه‌ر هه‌ڤاڵ و براگه‌وره و جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی یه‌و ده‌ست له یه‌كێتی هه‌ڵناگرێ .
هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی ....
مافی خۆتانه هه‌رچی بڵێن و نیگه‌ران بن له هه‌ڵنه‌بژاردنی جه‌نابی د.به‌رهه‌م .به‌ڵام وه‌كو یه‌كێتیه‌ك ، ئه‌ڵێم ، یه‌كێتی غه‌دری له د.به‌رهه‌م نه‌كردووه ، له‌و ڕۆژه‌ی له ناو یه‌كێتی یه چی له ده‌ره‌وه و چی له كوردستان و له عێراقیش پۆست و پله و پایه‌ی پێدراوه ( كه دیاره هه‌قی خۆی و له‌به‌ر لێهاتوویی بووه ) . تادواجار له كۆنگره له سه‌ر داوای جه‌نابی مام جلال به بێ هه‌لبژاردن و به چه‌پڵه‌ڕێزان هه‌رهه‌موومان به جێگری سكرتێری گشتی قبووڵمان بوو، ئێستاش پێویستمان پێیه‌تی و یه‌كێتی به دكتۆره‌وه جوانه . به‌ڵام من دوو گله‌یم له جه‌نابی د.به‌رهه‌م هه‌یه ، جه‌نابیان دوو جار غه‌دریان له یه‌كێتی و له خۆشیان كرد ، كاتێك دوای شکستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٩/٢١ ده‌ستی كێ به‌رداین و چووه ماڵه‌وه . له‌و كات هه‌ستیارو ته‌نگانه‌ی ناو یه‌كێتی به جێ ی هێشتین ، له غیابی مام جلال نه كوڕ‌و نه خوێندكاره‌كه‌ی مام بوو . قه‌ڵه‌مه‌كانی ده‌روێشی ڕۆژانه ماڵه ناسك و برینداره‌كه‌ی یه‌كێتیان به‌ردباران ئه‌كرد و ووره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ئه‌ڕوخاند . دووه‌م جاریش هه‌ر پێرێ بوو له به‌غدا كه جه‌نابی به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نه‌بوو پرسی سه‌رۆك كۆمار له ناو ماڵی یه‌كێتی یه‌كلایی بكرێته‌وه . بۆ ئه‌مه زۆر بێ منه‌تیه له ده‌نگه‌كانمان له پشتیوانی و چه‌پڵکانی ناو كۆنگره‌مان ، سه‌ركه‌وتوبێ یه‌كێتی.
ئاڵا تاڵەبانی
25-7-2014
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ