لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شەقڵاوە چوار کەس بریندار بوون
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر - شەقڵاوە، چوار کەس برینداربوون کە یەکێکیان جێگری سەرۆکی یەکێتیی زانایانی کوردستانە.
موحسین قەسرۆکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە کاژێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری فۆرت و شۆفرلێک ئۆپترا روویداوە، بەهۆیەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ دوو سەرنشین برینداربوون.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە گوتیشی، یەکێک لە بریندارەکان مەلا جەلال خەیلانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی زانایانی کوردستانە و دۆخی تەندروستی باشە.