هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەنگاو دوای گەیشتنی بە ئیتاڵیا گیانی لەدەستدا

26-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای چوار رۆژ لە بێهۆشبوونی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەنگاو کە وەکو کۆچبەر گەیشتبووە ئیتاڵیا، گیانی لەدەستدا.
 
هاونیشتمانییەکە ناوی کەیوان فایەق محەممەد، لەدایکبووی ساڵی 1998 و خەڵکی ناحیەی سەنگاوە لە پارێزگای سلێمانی.
 
رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەری لە ئەورووپا کە چووەتە ئەو نەخۆشخانەیەی کەیوان تێیدا گیانی لەدەستداوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کەیوان 12ی ئەم مانگە لە توونسەوە گەیشتبووە ئیتاڵیا."
 
کەیوان فایەق پێش ئەوەی بگاتە ئیتاڵیا، لەنێو بەلەمەکەیان لەنێوان تونس و ئیتاڵیا کەوتووە، پشتەسەری بەر پارچەیەکی بەلەمەکە کەوتووە و بەهۆیەوە بێهۆش بووە.
 
رەنج پشدەری دەڵێت، "پۆلیسی ئیتاڵیا بە هێلیکۆپتەر کەیوانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەیەک لە شاری پالێرمۆ، دوای نەشتەرگەرییەکی گەورە رایانگەیاند، مێشکی لەکارکەوتووە و ناتوانێت بژی، ئەوەبوو ژیانی لەدەستدا."
 
تەرمی ئەو گەنجە ئێستا لە دادپزیشکی پالێرمۆیە. برایەک و دوو ئامۆزا و خاڵۆیەکی کە لە ئەورووپا دەژین خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە.
 
رەنج پشدەری دەڵێت، "باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیتاڵیا بەڵێنی هاوکارییان داوە، بەڵام بەهۆی پشوو و رێکارەکانەوە گەڕانەوەی تەرمەکە چەند رۆژێکی دیکەی دەوێت."
 
لەو بەلەمەی کە کەیوانی تێدا بووە، تەواوی سەرنشینەکانی بە سەلامەتی گەیشتبوونە ئیتاڵیا کە بەشێکی زۆریان کوردبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.