نێچیرڤان بارزانی لە ئاکرێ گوتاری بۆ ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەبێت

26-10-2025
هەوار جەلالەدین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ی پارتی لە قەزای ئاکرێ بە بەشداریی هەزاران لایەنگری حیزبەکە لە ناوچەکە بەڕێوەدەچێت.
 
مەردان خدر، بەرپرسی لقی 9ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاکرێ - بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە یاریگای یانەی ئاکرێ بانگەشەی لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە دەچێت کە تێیدا گوتارێک پێشكێش دەکات و هەروەها دەیان هەزار هه‌وادار و لایەنگری پارتی لە ناوچەکە ئامادە دەبن."
 
کەرنەڤاڵی بانگەشەكە کاژێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ لە یاریگای ئاکرێ بەرێوەدەچێت و بریارە زیاتر لە 25 هەزار کەس لەم کەرنەڤاڵە جەماوەرییەدا بەشداربن. 
 
هەر لە کەرنەڤاڵەکەدا ئاهەنگێکی هونەری بە بەشداری هونەرمەندان حەسەن شەریف، محەممەد تەها ئاکرەیی و چەندین هونەرمەندی دیکە بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە