گالەری

26-10-2025
22 Photos

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ژمارەیەک گەریلای پەکەکە لە تورکیا کشانەوە و ئەوانەشی کە ئێستا لە سنووری وڵاتەکەن، بەپێی بڕیاری حیزبەکە سەرجەمیان دەکشێنەوە.

ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لە بناری چیای قەندیل لە هەرێمی کوردستان ساز کرا و تێیدا ژمارەیەک گەریلا بەشێوەیەکی سەربازی و بە ریز دەرکەوتن، سەبری ئۆک، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەپێشیانەوە دەڕۆیشت.

بڕیارەکەی پەکەکە بە "هەنگاوێکی نوێ" بۆ پرۆسەی چارەسەری ناوبرا، بەڵام ئەو سەرکردە باڵایەی کەجەکە داوای کرد، حکومەتی تورکیا پابەندییەکانی لەو چوارچێوەیەدا جێبەجێ بکات.

رۆژی 11-07-2025 پەکەکە هەنگاوێکی دیکەی نا بۆ پرۆسەی ئاشتی و لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە 30 گەریلا چەکەکانیان خستە نێو کورەیەک لە ئاگر و سووتاندیان.

لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی، تورکیا داوای چەکدانانی بەبێ مەرجی پەکەکە دەکات و پارتی کرێکارانی کوردستانیش داوای ئازادکردنی رێبەرەکەیان دەکەن کە نزیکەی 27 ساڵە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵیی تورکیایە.