چوار هەزار و 100 كورتەباڵا لە هەرێمی كوردستان هەن

26-11-2016
كۆمەڵەی كورتەباڵاكان یادی 22 ساڵەی دامەزراندنی كردەوە
كۆمەڵەی كورتەباڵاكان یادی 22 ساڵەی دامەزراندنی كردەوە
نیشانەکردن كورتەباڵاكان
A+ A-

رووداو - سلێمانی

كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان یادی 22 ساڵەی دامەزراندنی كردەوە و بەپێی ئامارەكانیشیان بەهۆی قەیرانی دارایی 88 هاوژینی كۆمەڵەكەیان لە یەكدی جیابوونەتەوە.

رۆژی 26-11-2016 كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان لە شاری سلێمانی یادی 22 ساڵەی دامەزراندنی كردەوە.

عومەر جەبار، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان دەڵێت "ئەمساڵ بە گیرفانی خاڵی و بەبێ‌ ئاهەنگ یادێكی سادە دەكەینەوە، بۆیە ناتوانم بڵێم پیرۆزبایی لە ئەندامەكانمان دەكەم".

عومەر جەبار ئاماژە بەوە دەكات، مووچەكەیان 150 هەزار دینارە، بەڵام لە ماوەی ساڵی رابردوودا سێ‌ جار و هەر جارێك تەنیا 60 هەزار دیناریان وەرگرتووە.

سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان ئاشكراشی دەكات، بەهۆی قەیرانی دارایی 88 هاوژینی كۆمەڵەكەیان لە یەكدی جیابوونەتەوە و ژیانی هاوژینیان هەڵوەشاندووەتەوە.

بەگوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان لە هەرێمی كوردستاندا چوار هەزار و 100 ئەندامیان هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە