تەڤگەری ئازادی کوردستان خۆی هەڵنەوەشاندەوە

26-11-2018
سەرباز سیامەند
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
نیشانەکردن تەڤگەری ئازادی
A+ A-

رووداو- هەولێر

دوای ئەوەی ئاسایشی رزگاری لە سلێمانی بارەگای تەڤگەریان بەسەرکردەوە و پرسیاری بوون و نەبوونی مۆڵەتیان لێکردن، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، رایگەیاند:"لەسەر ئاستی عێراق مۆڵەتی فەرمیمان هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش لە 2014ـەوە داوکاریمان پێشکەشکردووە و بێ وەڵامە، بۆیە ئەگەر وەڵاممان نەدەنەوە بەگوێرەی یاسای پارتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق خۆمان بەفەرمی دەزانین".

ئەمڕۆ (دووشەممە 26-11-2018 )، دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند :"لەسەر ئاستی عێراق بەژمارە 139 و بەپێی یاسای 35ـی ساڵی 2015ـی پارتە سیاسییەکان لە 2018ـەوە مۆڵەتی فەرمیمان وەرگرتووە و بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیشمان کردووە، لە هەرێمی کوردستانیش لەدوای کۆنگرەی دامەزراندن لە 2014ـەوە بەگوێرەی یاسای ژمارە 17ـی ساڵی 1993 داوای مۆڵەتمان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە بە بەڵێ و نە بە نەخێر هیچ وەڵامێکمان لە پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێ نەدراوە".

تەڤگەر رووی دەمی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکان کرد و دەڵێت :"داوا لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکەین بەفەرمی هۆکاری نافەرمی نەبوونی تەڤگەر بۆ ئێمە و رای گشتی روونبکەنەوە و رایبگەیەنن. سەرەڕای ئەوە ئێمە وەک تەڤگەر بەگوێرەی یاسای پارتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق خۆمان بەفەرمی دەزانین".

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە 17-10-2014 لە سلێمانی دامەزراوە و کۆنگرەی دامەزراندنیشی هەر لە سلێمانی بەستووە.

دەقی راگەیێندراوی کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان:


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە