ئاماری بارانبارین بڵاوکرایەوە، زۆرترینی لە شێلادزێ بووە

 
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری بارانبارینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین باران لە شێلادزێ باریوە لە پارێزگای دهۆک کە 56 ملیمەترە. بە گوێرەی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت.
 
بەگوێرەی ئامارەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا، زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای دهۆک باریوە، پاشان پارێزگای هەولێر، سلێمانی و کەرکووک؛ لە هەڵەبجە باران نەباریوە.
 
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی
 
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی "لە سنووری پارێزگاکان هەولێر و کەرکووک نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕ پچڕی دەبارێت، بەڵام سنووری پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی، زاخۆ، سۆران، راپەڕین و گەرمیان رێژەی دابارین زیاتر دەبێت".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی رایگەیاندووە: "نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕ پچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبارێت. ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان هەیە".
 
رێژەی بارانبارین بەگوێرەی پارێزگاکان:
 
ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردوو بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەیە:
 
پارێزگای هەولێر
 
هەولێر: 7.7 ملیمەتر 
پیرمام: 11.1 ملیمەتر
شەمامک: 7.2 ملیمەتر
سۆران: 10.5 ملیمەتر
هیران: 1.5 ملیمەتر
خەبات: 5 ملیمەتر
شەقڵاوە: 10 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران: 3 ملیمەتر
بارزان: 25 ملیمەتر
رواندز: 13.5 ملیمەتر
مێرگەسۆر: 28 ملیمەتر
سیدەکان: 16 ملیمەتر
چۆمان: 13.2 ملیمەتر
خەلیفان: 14.6 ملیمەتر
بەنداوی گۆمەسپان: 10 ملیمەتر
بەنداوی دوین: 16.5 ملیمەتر
 
پارێزگای سلێمانی
 
سلێمانی: 0 ملیمەتر
چەمچەماڵ: 1 ملیمەتر
بازیان: 0.8 ملیمەتر 
رانیە: 3.5 ملیمەتر
قەڵادزێ: 6 ملیمەتر
چوارقورنە: 3 ملیمەتر
سەرکەپکان: 5.8 ملیمەتر
ئاغجەلەر: 4 ملیمەتر
تەکیە: 3.3 ملیمەتر
 
پارێزگای دهۆک
 
دهۆک: 11.9 ملیمەتر
زاخۆ: 24.1 ملیمەتر
ئاکرێ: 10.4 ملیمەتر
بامەڕنێ: 32 ملیمەتر
مانگیش: 32 ملیمەتر
کانی ماسێ: 30 ملیمەتر
ئامێدی: 45 ملیمەتر
بجیل: 17 ملیمەتر
گردەسێن: 22.5 ملیمەتر
دینارتە: 19 ملیمەتر
باتوفە: 24 ملیمەتر
سەرسەنگ: 46.5 ملیمەتر
شێخان: 14 ملیمەتر
بەردەڕەش: 7.9 ملیمەتر
دێرەلوک: 63 ملیمەتر
باعەدرێ: 15 ملیمەتر
قەسرۆک: 12.8 ملیمەتر
چەمانکێ: 35 ملیمەتر
زاویتە: 31 ملیمەتر
سێمێل: 13.2 ملیمەتر
شێلادزێ: 56 ملیمەتر
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە هەڵەبجە و ناحیەکانی باران نەباریوە. هەروەها لە کەرکووک باران نەباریوە، بەڵام لە دوو ناحیەی ئەو پارێزگایە باران باریوە، ئەویش ناحیە شوان 1.6 ملیمەتر و تەکیەی جباری 1 ملیمەتر بووە.
 
پلەی گەرمای سبەی
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنی پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دابەزیوە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما نزیکەی 7 پلە دابەزیوە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، پلەی گەرمای سبەی شەممە "نزیک دەبێتەوە" لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر:15 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 13  پلەی سیلیزی 
دهۆک: 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی