نەوشیروان مستەفا و محەممەدی حاجی مەحموود بەیەکەوە گەڕانەوە

27-04-2016
راز عەلی
نیشانەکردن نەوشیروان مستەفا
A+ A-

رووداو - هەولێر

پەیامنێری رووداو لە لەندەن رایگەیاند، ئەو فڕۆكەیەی كە نەوشیروان مستەفا لەڕێگەیەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، محەممەدی حاجی مەحموود-یشی تێدایە.

راز عەلی، پەیامنێری رووداو لە لەندەن رایگەیاند، نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی گاتوویك، كە دەكەوێتە دەرەوەی لەندەن، دەگەڕێتەوە.

گوتیشی "رێكخەری گشتی گۆڕان بە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەگەڕێتەوە".

پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، محەممەد حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەنێو هەمان فڕۆكەدایە، كە نەوشیروان مستەفای تێدایە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بە سەردانێك گەیشتبووە بەریتانیا. 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە