رووداو دیجیتاڵ / وێنە: Rami al SAYED / AFP
بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو لە کەمپی دێر بالوت لە عەفرین دروستبوو. کەمپەکە تایبەتە بە ئاوارەکانی نێوخۆ کە بەهۆی جەنگەوە شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە.
پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدابوو لەوەی کە بەهۆی لافاوەوە مەترسی لەسەر ژیانی ئاوارەکان لە کەمپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا - رۆژئاوای کوردستان دروست دەبێت.
ساڵی 2018 سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی نزیک لەم وڵاتە بە پاساوی هەبوونی پەیوەندیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، هێرشیان کردە سەر عەفرین، کە ئەوکات لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا بوو و دوای شەڕێکی دوو مانگە، داگیریان کرد.
دواتر زیاتر لە 100 هەزار هاونیشتمانیی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە ناچاری ئاوارەی ناوچەی شەهبای باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبی سووریا بوون.