دوو پڕۆژە بۆ پەرستگەی لالش جێبەجێدەكرێن

27-07-2019
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن لالش
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوو پڕۆژە بۆ پەرستگەی لالش جێبەجێدەكرێن و یەکێکیان لە 90%ـی کارەکانی تەواوبووە.

سەردار یەحیا، قایقمامی شێخان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەسەر ئەركی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو دوو پڕۆژەكە بۆ پەرستگەی لالش جێبەجێدەكرێن، کە یەكێكیان پڕۆژەی ئاوی پەرستگەكەیە و لە 90%ی كارەكانی تەواو بووە. ئەوی دیکەش پڕۆژەی  جووتسایدی رێگەی لالشە کە لە 25%ـی کارەكانی تەواوكراوە.

گوژمەی هەر دوو پڕۆژەكە نزیكەی 500 ملیۆن دینارە و بڕیارە پێش كۆتایی ئەمساڵ تەواوبكرێن.‌

لالش تاكە پەرستگەی کوردانی ئێزدییە، كە ساڵانە لە سەرتاسەری دونیاوە گەشتیار رووی تێدەكات، ئەو پەرستگەیە نزیكەی 11 كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای شێخانەوە دوورە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی بۆردوومانەکە

هێرشەکانی سنووری کۆیە ئاژەڵەکانیشی گرتوە؛ 25 هەزار مریشک و جوچک سووتان

هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر سنووری قەزای کۆیە، زیانی گەورەیان بە کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوورەکە گەیاندووە؛ بەهۆیەوە دەیان هەزار پەلەوەر لەنێوچوون و دەیان خێزانیش بێکار بوون.