مەسرور بارزانی پڕۆژەی بەرزەپردی دەروازەی سۆران دەکاتەوە

27-10-2025
هەوار جەلالەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، ئەمڕۆ 27ی تشرینی یەکەمی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات، بڕیارە پڕۆژەی بەرزەپردی دەروازەی سۆرانیش بکاتەوە.
 
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بە شێوەیەکی راستەوخۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی دوو پڕۆژەی دیکە بەسەردەکاتەوە، کە بریتین لە پڕۆژەی 40 مەتری هۆڵی بۆنەکان – گەڕەکی ئازادی (قۆناخی یەکەم) و پڕۆژەی 30 مەتریی بازاڕ – گەڕەکی بانە (قۆناخی یەکەم).
 
پڕۆژەی بەرزەپردی دەروازەی سۆران چییە؟
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، "پڕۆژەی بەرزە پردی دەروازەی سۆران یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری رێگەوبان کە گوژمەی گشتییەکەی زیاتر لە 34 ملیار دینارە و کارکردن لە نێوەڕاستی شوباتی ساڵی رابردوو دەستیپێکرد، بە هەوڵی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان تەواو کراوە."
 
لە بارەی گرنگی پرۆژەکەوە، هەڵگورد شێخ نەجیب گوتی، پرۆژەی بەرزە پردی دەروازەی قەزای ناوەندی سۆران، 40 مەترییەکەی رێگەی بازرگانی ئاسانتر دەکات و قەرەباڵخی ناوشار کەم دەکاتەوە و، بە شێوەیەکی بەرچاویش رووداوەکانی هاتووچۆ لەم سنوورە کەم دەکاتەوە. 
 
سۆران لە 14ی ئەیلوولی 2025، وەک ئیدارەی سەربەخۆ  راگەیێندرا و ئێستا شەش قەزا لەخۆ دەگرێ.
 
بەپێی راپۆرتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 4.3 تریلیۆن دینار زیاتر لە هەزار پڕۆژەی ڕێگەوبان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و دەکرێت. کۆی گشتیی پڕۆژەکان گەیشتوونەتە هەزار و 119 پڕۆژە بە درێژایی پێنج هەزار و 126 کیلۆمەتر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بۆ فۆکس نیوز: کوردستان دەبێت پرد بێت نەک گۆڕەپانی جەنگ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا دوایین تێڕوانینەکانی خۆی لەبارەی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران خستەڕوو. بافڵ تاڵەبانی باسی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی کرد.