زیاتر لە 800 ملیار دینارى پەرەپێدانى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان خەرج نەکراوە

27-11-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەماوەى سێ ساڵدا، زیاتر لە 800 ملیار دینارى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان خەرج نەکراوە. ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "ئەگەر ئەو بودجەیە لە دەرەوەى پشکى هەرێمى کوردستان بوایە خەرج دەکرا."
 
لە ساڵى 2021ـەوە زیاتر لە 800 ملیار دینارى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان دیاریکراوە، بەبێ ئەوەى خەرج بکرێت. لە یاسای بودجەى گشتى 2021دا، بڕی چوار تریلیۆن دینار بۆ بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان دیاریکراوە، کە پشکى هەرێمى کوردستان زیاتر لە 600 ملیار دینار بووە. 
 
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لە یاسای بودجەى گشتیى 2021دا، پشکى هەرێمى کوردستان لە 638 ملیار دینار بووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى کراوە بە بەشێک لە پشکى بودجەى هەرێمى کوردستان و ئەو پشکەش وەک خۆى خەرج نەکراوە."
 
جەمال کۆچە گوتیشى، "ئەگەر پشکى بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان لە پشکى هەرێمى کوردستان جیا بکرێتەوە، هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکە دەدرێت و پەیوەست ناکرێت بە ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجە."
 
لە یاساى بودجەى گشتیى عێراق بۆ ساڵانى 2023، 2024 و 2025، ساڵانە دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار وەک بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان دیاریکراوە کە لەسەر بنەماى ژمارەى دانیشتووان و رێژەى هەژارى بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت، لەوەش پشکى هەرێمى کوردستان 276 ملیار و 550 ملیۆن دینارە، بەڵام خەرج نەکراوە.
 
ئەندامەکەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد کە بەپێچەوانەى یاسای بودجەى ساڵانى رابردوو، ئەو پشکەى هەرێمى کوردستان لە بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان بۆ ساڵى 2023 کە خەرج نەکراوە نافەوتێت، بەو پێیەى یاسای بودجەکە بۆ سێ ساڵە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە