نووسەرێکی ئەمریکی پێشنیاز دەکات ترەمپ و پووتین لە هەرێمی کوردستان کۆببنەوە

27-11-2024
تەنیا ئەحمەد
ڤیلادیمیر پووتین و نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ
ڤیلادیمیر پووتین و نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نووسەر و چالاکڤانێکی بەنێوبانگی ئەمریکی-بەریتانی لە بەرنامەی کەناڵێکی ئەمریکا باسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوبەشی چارەسەری کێشەکان نێچیرڤان بارزانییە." هەروەها دەڵێت: "رووسیا و ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن و کۆببنەوە."

قەنتە ئەحمەد؛ پزیشک، نووسەر و چالاکڤانی بەناوبانگی ئەمریکی- بەریتانی لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ میدیای ئەمریکی، باسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
 
قەنتە ئەحمەد لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی کەناڵی نیوز نەیشنی ئەمریکا، باسی کێشەکانی ناوچەکە، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و جەنگی رووسیای کرد. ئەو گوتی: "بە سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەی دەڵێم، ئەوان پێویستە لە یەکەم رۆژەوە چارەسەری ژیرانەیان پێبێت. هاوبەشێکی ئەو چارەسەرەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، کە پێشتر لەگەڵ تورکیا، سووریا و ئێران هەوڵی گەیشتن بە چارەسەری داوە، نەوەک فەرمانکردن. دەکرێت ئەمە کۆتایی بە کێشەکە بهێنێت."
 
خانمە چالاکڤانەکە لە بەشێکی دیکەی هەڤپەیڤینەکە باسی کێشەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکای کرد. دکتۆر قەنتە گوتی: "پێموایە سەرۆک ترەمپ دەتوانێت یەکەمین هەنگاوی ئاشتییانە بنێت، کە بریتییە لە کۆبوونەوە لە دەوری مێزێک و گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکدی. زیاتر لە دوو ساڵە هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان رووسیا و ئەمریکا رووینەداوە."
 
قەنتە ئەحمەد لەبارەی شوێنی کۆبوونەوەکە گوتی: "پێموایە ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان ئەمریکا و رووسیا لە هەرێمی کوردستان بکرێت، کە پەیوەندی لەگەڵ رووسیا و نەوتی رووسیا هەیە. [هەرێمی کوردستان] ئەمریکا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رووسیا کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەم تەنگژەیە هێور بکاتەوە."
 
پێشتر ئەو دکتۆرە ئەمریکی-بەریتانییە چەند جارێکی دیکە باسی هەرێمی کوردستان و سەرۆکەکەی کردووە.
 
رۆژی 26-06-2024 لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، کە لەترەمپ نزیکە گوتی: "لەوانەیە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کوردستان، یەکێک لە تەنیا کەسایەتییە بێلایەنەکان بێت لە هەموو ناوچەکەدا کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراق، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیا و پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هەیە و هیچ بەرژەوەندییەکیشی لەم شەڕەدا نییە. دەکرێت سەرۆک نێچیرڤان ببێتە دانوستاندنکاری سەرەکی و بەدیهێنەری ئاشتی،" لەو شەڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.
 
دکتۆر قەنتە لە لەندەن لەدایکبووە، باوانی پاکستانین. لە ساڵی 1992 بۆ خوێندن چووەتە ئەمریکا و دواتر بۆ ماوەی ساڵێک چووەتە سعودیە. پاشان، بۆ خوێندن و توێژینەوە چووەتە ئیسرائیل و لە ساڵی 2015ـش وەڵاتینامەی ئەمریکای وەرگرت، ئێستا لە نیویۆرک دەژی.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ چۆن وەرزش لە خولیاوە بکەینە سەرچاوەی داهات؟

بەرنامەی ئەمجارەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداو، لەنێو یارگەیەکی وەرزشیدا و بە شێوازێکی مەیدانی بەڕێوەچوو. بەرنامەکە کە کۆمەڵێک لە هاندەرانی یانەی هەولێر و زاخۆ تێیدا ئامادەبوون، بە گۆرانییەکی شڤان پەروەر "کینە ئەم؟ کوردین ئەم" بەرنامەکە دەستیپێکرد و تەوەری سەرەکیی باسەکەش بریتی بوو لەوەی: چۆن وەرزش بکرێتە سەرچاوەی داهات و بۆچی لە کوردستان تەنیا وەک خولیایەک ماوەتەوە؟