گالەری

27-12-2014
26 Photos
د. عزەدین تەمۆ
رووداو - کۆبانێ

ئەوانە دیمەنەكانی نێو شاری كۆبانێن، ئەو گەڕەكانەی، كە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە و پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵكراون، ئەو وێنانە لەلایەن دكتۆر عیزەدین تەمۆ، پزیشكی وەزارەتی پێشمەرگە، كە لە وەجبەی یەكەمی چوونی پیشمەرگە بۆ كۆبانێ لەگەڵیان چووە و تاوەکو ئێستاش لەوێ ماوە، گیراون.

لەو دیمەنانە دۆخی شاری كۆبانێ دەردەكەوێت، كە بە هۆی شەڕ وەك ویرانەیەك دەردەكەوێت.

نزیكەی سێ مانگ و نیوە شەڕێكی سەخت لەو شارە لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پێشمەرگەی باشووری کوردستان لەلایەک و چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەلایەکەی دیکەوە هەیە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
.