پارێزگاری کەرکووک: یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووە
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری کەرکووک بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، سبەی یەکشەممەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردە پشوو.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، بڕیاریانداوە سبەی یەکشەممە دەوامی فەرمی لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکانی سنووری پارێزگاکە رابگیرێت.
پارێزگاری کەرکووک هۆکاری بڕیارەکەی بۆ "راپۆرتەکانی کەشناسی و پەروەردە و پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان" گەڕاندەوە، بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری کەشوهەوا.
رێبوار تەها ئاماژەی بەوەش کردووە، پشووەکە تەنیا ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە و "دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان وەک ئاسایی خۆی بەردەوام دەبێت."