بەرگریی شارستانیی هەولێر: 150 بۆ 200 دووکانی لەنگە سووتاون

28-02-2024
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، 15%ـی دووکانەکانی بازاڕی لەنگە سووتاون، کە لەنێوان 150 بۆ 200 دووکانن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، كاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەدا توانیویانە 85%ـی دووکانەکان لە سووتان بپارێزن.
 
ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە دوێنێ نزیک کاژێر 07:15ـی ئێوارە کەوتەوە. گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نازانن و بۆ زانینی لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
 
سووتانی ئەو ژمارە دووکانە لە کاتێکدایە، لە بازاڕەکەدا نزیکەی 2 هەزار و 400 دووکان هەن.
 
چەند کاسبکار و شایەتحاڵێک لە بازاڕی لەنگەوە بە رووداویان گوت، لەکاتی رووداوەکەدا "دزی"ی زۆریان لێکراوە.
 
لەوبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای کارگێڕیی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هێزە ئەمنییەکان لیژنەیان پێکهێناوە و هەرکەس دزی کردبێت رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.
 
رووداوەکە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانێکی زۆری مادیی بە هاونیشتمانیان و کاسبکارانی بازاڕەکە گەیاند.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی حکومەتی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان دەربڕیوە.
 
بازاڕی لەنگە لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێرە و شوێنێکی ستراتیژی لەنێو شارەکەدا هەیە؛ لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2018شدا ئاگر لە بازاڕەکە کەوتەوە و بەو هۆیەوە سەتان دووکان سووتان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.