بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ پارتی لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان

01-03-2026
رێبەر حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە "یەکڕیزی و یەکگرتوویی کورد" دەکاتەوە و دەڵێت، "پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان".
 
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، "جارێکی دیکە، رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. وەک هەمیشە، دڵنیام کە ئێوە بە بەهێزی، خۆڕاگر و یەکگرتوویی دەمێننەوە.".
 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "لە پێناو ئەم یەکگرتن و یەکڕیزییە گرنگ و پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو توانایەکمان بخەینەگەڕ بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق لەم مەترسییە".
 
دەقی پۆستەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
 
هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان،
جارێکی دیکە، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. وەک هەمیشە، دڵنیام کە ئێوە بە بەهێزی، خۆڕاگر و یەکگرتوویی دەمێننەوە.
 
لە پێناو ئەم یەکگرتن و یەکڕیزییە گرنگ و پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو توانایەکمان بخەینەگەڕ بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق لەم مەترسییە.
خوای گەورە هەمووان بپارێزێت.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

08/05/2026 2

35 پایسکیلسوار لە کەرکووکەوە بۆ پاڵپشتیی بەرنامەی 'دکتۆر ئاراس' هاتنە هەولێر؛ 'پارچەیەکە لە ژینگە'

ئەمڕۆ هەینی گرووپێکی پایسکیلسوار لە کاژێر 07:00ی بەیانییەوە لە کەرکووکەوە بەرەو هەولێر دەرچوون، بەمەبەستی سەردانی تۆڕی میدیایی رووداو. گرووپەکە کاژێر 02:30 پاشنیوەڕۆ و دوای نزیکەی هەشت کاژێر گەیشتنە نووسینگەی سەرەکیی رووداو و لەلایەن دێسکی تەندروستییەوە پێشوازییان لێکرا