وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا چوار رۆژ پشوویان راگەیاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان چوار رۆژ پشوویان راگەیاند، کە لە 1ی ئادار تاوەکو 4ی ئادار دەبێت.
 
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی سەلامەتیی مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە 1ی ئاداری 2026 تاوەکو چوارشەممە 4ی ئاداری 2026، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش) پشوو دەبێت."
 
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشەکان بە هێرش کردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچەکە بە ئاڵۆزیدا تێدەپەڕێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی نێو مارکێتێک

هاوردە و ناردنکاران بۆ هاونیشتمانییان: نیگەران مەبن و خۆراکی چوار مانگ هەیە

جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە. سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دەکات، نەچن خۆراک بە کۆ بکڕن و دەڵێت، "بەشی چوار مانگ خۆراک کۆگە کراوە و کەمترینیش لە ئێرانەوە هاوردە دەکەین."