رووداو - هەڵەبجە
نوخشە ناسح، كە رۆژی 27-3-2016 وەك قایمقامی هەڵەبجە دەستبەكاربوو، باس لە كارە لە پێشینەكانی وەك قایمقام بۆ رووداو دەكات و دەشڵێت "توانیومە باڵانس لەنێوان كاری دەرەوە و ماڵەوەدا بكەم".
دوای عادیلە خانم، کە لەنێوان سڵی 1909 تاوەکو 1917 سەرپەرشتیاری ئیدارەی هەڵەبجە بووە، نوخشە ناسح وەک ئافرەت دووەم کەسە پۆستێکی باڵا لە بەڕێوەبردنی هەڵەبجەدا وەردەگرێت.
نوخشه ناسیح بە رووداوی گوت "هه‌ستێكی زۆر خۆشم هه‌یه كه پۆستێكی له‌و شێوه‌یه‌م پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خزمه‌تی خه‌ڵكی پێبكه‌م. ئه‌مه ئه‌ركێكه پێم دراوه، پێویستی پارێزگاری
لێبكه‌م و باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌م. به بۆچوونی من هیچ جیاوازییەك نییه له نێوان ژن و پیاو، به تایبه‌تی لە ئه‌ركی كارگێڕیدا. من پێشووتر ئه‌زموونێكم هه‌بووه له‌وه‌ی كه ئیشی كارگێڕیم كردووه و توانیومه كاره‌كانی خۆم جێبه‌جێبكه‌م".
نوخشە ناسح ته‌مه‌نی ته‌نها 38 ساڵه و ده‌رچووی كۆلیژی یاسایه، هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه. خێزاندارە و خاوەنی دوو كچە.
لەبارەی رێكسختنی ژیانی خێزانی و كاتی كاركردن نوخشه ناسیح دەڵێت "هه‌وڵمداوه به پێی توانا باڵانسێك بكه‌م؛ هه‌م كاتیش بۆ ئه‌وان ته‌رخان بكه‌م و هه‌م بۆ كاره‌كه‌شم. لەگەڵ ئەوەشدا كچه بچووكه‌كه‌م هه‌ندێكجار هه‌ندێك گلەیم لێده‌كات، ئه‌ویش لەبه‌رئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی منداڵه، ئه‌گینا كچه گه‌وره‌كه‌م و باوكی زۆر هاوكارمن".
نوخشە ناسح له ساڵی 2008 بۆ 2015 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره بووه، بەڵام له رۆژی 10-3-2016 فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی وەك قایمقامی هەڵەبجە لەجێگەی ئەركان حەسەن، بۆ دەرچوو، لە رۆژی 27-3-2016 بە فەڕمی دەستبەكاربوو.
سەبارەت بە كاری لەپێشینەی لە پۆستی قایمقامی هەڵەبجەدا، نوخشه ناسح رایگەیاند، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه زۆربه‌ی پرۆژه‌كان وه‌ستاون، بەڵام هه‌وڵده‌ده‌ن به داواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه وه‌ستاون بۆ ئەوەی جێبه‌جێبكرێن، بەتایبه‌تی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له %70 بۆ %80ی كاره‌كانیان ته‌واو بوو.
گوتیشی "خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه، په‌یوه‌ندی بكه‌ین به وه‌ربه‌رهێنه‌ره‌كان و بازرگانه‌كان بۆ ئەوەی پرۆژه له هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن و ئێمه‌ش كار ئاسانیان بۆ بكه‌ین".
به پێی یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه "پێویستە له %30ی پۆسته‌كانی پارێزگاكه بۆ كچان و ژنان بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ