17 Photos
رووداو - سلێمانی
پێچەوانەی هەموو شوشتنگەکانی دیکەی سلێمانی، کە دەچیتە ژێرزەمینەوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بشۆیت، ژنان لەبری پیاوان پێشوازیت لێدەکەن و ئۆتۆمبێلەکەت پاکدەکەنەوە.
ئەو خانمانە بە کارەکەیان توانیویانە سەرنجی خەڵک بۆ لای شوشتنگەکەیان رابکێشن و، باکیان لەوە نییە خەڵكی چۆن لە کارەکەیان دەڕوانن.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو سێ خانمە، دڵخۆشن بەوەی پیشەکەیان بووەتە جێگەی رەزامەندی سەردانکەران و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هەنگاوەی ئەوان، هەنگاوێکی باشە بۆ راکێشانی دەستی خانمانی دیکە بۆ نێو بازاڕ.
داڕشتنەوە: حەکیم داود