رووداو - هەولێر
گوتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند: "پەکەکە ئاگای لەو تونێلانە نییە و پلانێکێ تورکیایە ، تورکیا گەلێک بارەگای لە ناوچەکە کردووتەوە و ئێستا پیلانسازی لە ناوچەکەدا دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی کە دژی تورکیا دەوەستنەوە کە ئەوانەن سەرسامن بە رێبەر ئاپۆ، بەتایبەتی ئێمە ئێستا لەگەڵ تورکیا لە باکووری کوردستان و لە سووریا لەشەڕداین لەگەڵ ئەو وڵاتە کە دەیەوێت لەو ناوچانە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات".
بەختیار دۆغان، گوتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە هەرێمی پاراستنی میدیا دەڵێت: "ئێمە هیچ پێویستیمان بە تونێل نییە، ئەوە تورکیایە لە ناوچەکەدا خەریکی کاری وەهایە".
بەختیار دۆغان، هەروەها دەڵێت:"ئەم هەنگاوانەی تورکیا بۆ ئەوەیە کە لەناوچەکەدا ئۆپەراسیون ئەنجامبدات و دەیەوێت پشێوی دروست بکات، ئەم هەنگاوەشیان سەرەتای ئەو پیلانەیە کە دەیەوێت لە ناوچەکەدا جێبەجێی بکات".
دۆغان، هەروها ئەوەشی راگەیاند کە "چەند رۆژێک لەمەوبەر، چەند ئەندامێکی میتی تورک، بە جلوبەرگی گەریلاوە لەنێو تاکسییەکدا خۆیان پیشانی خەڵکداوە بۆ ئەوەی وای نیشانبدەن کە گەریلا ئەم کارانەی کردووە، بەڵام ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە پەکەکەوە نییە و ئەمانە بەشێکن لە پیلانەکە".
لەچەند رۆژی رابردوودا لە سەر رێگای ئامێدی - دێرەلووک و ناوچەکانی نێوان کانی ماسێ و زاخۆ چەند تونێلێک لەژێر جادەکان ئاشکراکران کە گومان دەکرا بۆ دانانی تی ئێن تی بووبێت.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ