بەهۆی هێرشێکەوە لە کرماشان 8 کەس کوژران

 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری کرماشان دەڵێت، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون و لە ئەنجامدا 8 کەس کوژراون.
 
هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026 بە مووشەک کراوەتە سەر گەڕەکی چەقاگوڵان لە ناوەندی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
بەهرام سولەیمانی، جێگری پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، چەند باڵەخانەیەک رووخاون و 8 کەس کوژراون.
 
بە گوتەی بەهرام سولەیمانی، چوار لە کوژراوەکان قوتابیی کچن بە ناوەکانی عەسەل کەهریزی، یەلدا کەریمی، یەکتا کەریمی و پانیا ئیمامی.
 
بەگوێرەی مانگی سووری ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە 10 باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە، یان بە تەواوی رووخاون.