نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند و سینەماکار مەهدی ئومێد دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل @redyar_xalel
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و سینەماکاری کورد، مەهدی ئومێد بڵاوکردەوە و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەو هونەرمەندە دەردەبڕێت.
 
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی مەهدی ئومێد رایگەیاند: "بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ند و سينه‌ماكارى كورد خوالێخۆشبوو مه‌هدى ئومێد، سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه و كه‌سوكار‌ى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان و هاوڕێيانى ده‌كه‌م."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هاوسۆز و هاوخەمی خانەوادە و هونەرمەندانە، هەروەها دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."
 
مەهدی ئومێد یەکێک بوو لە دەرهێنەرە دیار و پێشەنگەکانی سینەمای کوردی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، دیارترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە فیلمی "تونێل" ـەکە لە ساڵی 1990 بەرهەمی هێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

فڕۆکەخانەی کەرکووک بۆ رووداو: بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەکە دوو جار کرایە ئامانج

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک رایگەیاند، بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەکە دوو جار کراوەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی بە بەشی مەدەنیی فڕۆکەخانەکە نەگەیاندووە