29-03-2026
17:51
بەحرێن سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و بە "تیرۆریستی" ناوی دەبات.
یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی شانشینی بەحرێن لە راگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند، دەستدرێژییەکی رەتکراوە و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
رۆژی شەممە، 28ی ئاداری 2026، بە درۆن هێرش کرایە سەر سنووری پارێزگای دهۆک و یەکێک لە درۆنەکان ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، بەڵام زیانی نەبوو.
وەزارەتی دەرەوەی شانشینی بەحرێن جەختی کردەوە، هەڵوێستی جێگیرە لە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پاراستنی خاکەکەی.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "هاوسۆزی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی دەردەبڕین بەرامبەر بەو هێرشە تیرۆریستییە دووبارەبووانەی کە دامەزراوەکانى دیپلۆماسی و نەوت و سڤیل دەکەنە ئامانج و هەموو شێوەکانی تووندوتیژی و تیرۆر رەتدەکەنەوە کە ئامانج لێیان تێکدانی ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتیی کۆمەڵایەتییە و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی هەرێمی."
16:19
شای ئوردن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات: پشتگیریی سەقامگیریی کوردستان دەکەین
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، شای شانشینی ئوردنی هاشمی
شای ئوردن لە نامەیەکدا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگە لە سنووری سۆران. هاوکات 'بە تووندی' سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچێرڤان بارزانی لە دهۆکیش دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-03-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامهيهكى لە شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، شای شانشینی ئوردنی هاشمییەوە پێگەیشت.
لە نامهكهيدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شای ئوردن پرسه و سهرهخۆشيى خۆى و شانشينى ئوردنى پێشكێش به نێچيرڤان بارزانى، بنهماڵه و كهسوكارى شههيدانى هێرشه درۆنييهكهى 24ى ئهم مانگهى سهر سۆران كرد و هيواى زوو چاكبوونهوهى بۆ برينداران خواست.
هەروەها شای ئوردن "بە تووندی" سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک به ئامانج گرت، جهختى لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە.
15:51
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەین
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی پەیوەندیی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد و رایگەیاند، "بە تووندی" سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکات کە کرایە سەر ماڵەکەی لە دهۆک.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-03-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبییەوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەرۆکی پەیوەندییەکەوە دەڵێت، لە پەیوەندییەکەدا ئەحمەد ئەبولغەیت "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد دوێنێ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە."
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی ئەحمەد ئەبولغەیت و هەڵوێستی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیی کرد بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامیان له عێراق و هەرێمی کوردستان.
دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ، تهوهرێكى ديكهى پهيوهندييه تهلهفۆنييهكه بوو.
کاردانەوەکانی هێرشی سەر ماڵی نێچێرڤان بارزانی
بەیانیی رۆژی شەممە 28-03-2026 چەند هێرشێکی درۆنی کرانە سەر دهۆک، یەکێک لە هێرشەکان بۆسەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لەو شارە، ئەمەش ناڕەزایی تووندی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی دراوسێ و جیهان لێکەوتەوە.
ناڕەزاییەکان دژی هێرشەکە تادێ فراوانتر دەبن. جگە لە بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان؛ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە "قبووڵنەکراو" ناوی برد. هەروەها ئەمریکا، ئێران، تورکیا و قەتەریش لەسەر ئاستی باڵا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد. هەریەکە لە کۆنسووڵخانەکانی بەریتانیا و رووسیاش لە هەولێر هێرشەکەیان سەرکۆنە کرد.
هەروەها محەممەد بن زاید، سەرکی ئیماراتیش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، 'بە تووندی' سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 28-03-2026 لە بوولتەنی کاژێر 08:00ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە شاهۆ ئەمین پێشکێشی دەکات، لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بەشدار بوو و لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە دهۆک رایگەیاند، بابەتەکە کەسی نییە و هێرشەکە "پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ هەموو عێراق بە شێوەیەکی گشتی."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، "پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بیرێکی زۆر جیدی لەم بابەتە بکاتەوە، لە بابەتی کەسانێک کە ماف بە خۆیان بدەن لە دەرەوەی یاسا هێرش بکەنە سەر دامودەزگای دەوڵەتی عێراق."
15:40
قەتەر سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچێرڤان بارزانی دەکات: هۆکار و پاڵنەرەکەی هەرچی بێ لە دژین
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئاڵای قەتەر
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر 'بە تووندی' سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچێرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و دەڵێت، "دژی تووندوتیژی و تیرۆر و کارە تاوانکارییەکانە، هۆکار و پاڵنەرەکانی هەرچییەک بن."
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 29-03-2026 بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاندووە، "دەوڵەتی قەتەر بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پارێزگای دهۆک."
هەروەها وەزارەتەکە دووپاتی هەڵوێستی نەگۆڕی دەوڵەتی قەتەر دەکاتەوە کە "دژی تووندوتیژی و تیرۆر و کارە تاوانکارییەکانە، هۆکار و پاڵنەرەکانی هەرچییەک بن."
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەخت لە رەتکردنەوەی بێ ئەندازەی وڵاتەکەی دەکاتەوە بۆ هەموو ئەو کردارانەی دەبنە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری "لە کۆماری عێراقی برایاندا."
13:33
عەبادی بۆ نێچیرڤان بارزانی: هێرشکردنە سەر ماڵتان هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیریی عێراق
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە پەیامێکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵەکەی لە دهۆک دەکات و دەڵێ، ئەمە "دەستدرێژییەکی مەترسیدارە" و ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیریی وڵاتە.
رۆژی یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر لە پەیامێکدا کە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە هەواڵی بەئامانجگرتنی ماڵەکەی بە "نیگەرانی و سەرکۆنەیەکی زۆرەوە" پێگەیشتووە.
عەبادی لە نامەکەیدا دەڵێت: "ئەم کارە تەنیا وەک دەستدرێژییەکی مەترسیدار لێکدەدرێتەوە کە دەست بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەبات و هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات؛" هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هێرشە "ئەو سیمبوولە نیشتمانییانە دەکاتە ئامانج کە رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە چەسپاندنی لێکتێگەیشتن لەنێوان پێکهاتەکان."
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق هاوسۆزیی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەکەی دەربڕیوە و رایگەیاندووە، ئەم جۆرە کارانە "هیچ پەیوەندییەکیان بە بەهای کاری سیاسی یان گیانی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە نییە، بەڵکو تەنیا هەوڵێکە بۆ شێواندنی دۆخی گشتی."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، عەبادی داوای "تەبایی و سەرخستنی زمانی گفتوگۆ و کاری هاوبەش" دەکات بۆ پاراستنی عێراق لە هەر هەڕەشەیەک؛ هاوکات داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە "لێکۆڵینەوەیەکی خێرا" بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەو رووداوە بکەن و ئەنجامدەرانی بەپێی یاسا سزا بدرێن.
رۆژی شەممە، 28ی ئاداری 2026، لە رێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر سنووری پارێزگای دهۆک و یەکێک لە درۆنەکان ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج.
دەقی پەیامەکەی حەیدەر عەبادی
برای ئازیزم جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
هەواڵی بەئامانجگرتنی ماڵتانم بەم کارە سەرکۆنەکراوە بەوپەڕی نیگەرانی و سەرکۆنەکردنە پێگەیشت، کە ناتوانرێ لێکبدرێتەوە تەنیا وەک دەستدرێژییەکی مەترسیدار نەبێت کە دەست بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەبات، هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات و ئەو سیمبوولە نیشتمانییانە دەکاتە ئامانج کە رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە چەسپاندنی لێکتێگەیشتن لەنێوان رۆڵەکانی نیشتمان.
هاوسۆزیی تەواوی خۆم بۆ خۆتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان رادەگەیەنم و جەخت دەکەمەوە کە ئەم جۆرە کارانە بە تەواوی رەتکراوەن و هیچ پەیوەندییەکیان بە بەهاکانی کاری سیاسی یان گیانی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە نییە، بەڵکو هەوڵێکن بۆ تێکدانی سەقامگیری و شێواندنی دۆخی گشتی.
ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە تەبایی و سەرخستنی زمانی گفتوگۆ و کاری هاوبەشە بۆ پاراستنی عێراق لە هەر شتێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و یەکپارچەییەکەی. هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم لێکۆڵینەوەیەکی خێرا بکەن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەم رووداوە و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی بەپێی یاسا.
براتان
د.حەیدەر عەبادی
29ی ئاداری 2026
12:53
بەریتانیا: بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سکرینێک لە پۆستەکەی کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس
حکومەتی بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکات.
هەژماری فەرمیی کۆنسووڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە زمانی کوردی نووسیویەتی، "بەریتانیا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە کرانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی عێراق."
هەروەها کۆنسووڵخانەی بەریتانیا داوای "هێورکردنەوەی بەپەلە"ی دۆخەکە دەکات "لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە."

باڵیۆزخانەی بەریتانیاش لە بەغداش پەیامەکەی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە.
12:41
پارێزگاری بەسرە: "بە توندترین" شێوە سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم
ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە
ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە رایگەیاند، "بەتوندترین" شێوە سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و کارەکەی بە دەسترێژیکردنە سەر سەروەری عێراق ناوبرد.
رۆژی یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، پارێزگاری بەسرە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەم کارانە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەریی عێراق و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکەکەی".
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا داوا لە لەیانە پەیوەندیدارەکان کراوە کە هەموو رێکارێک بگرنە بەر بۆ ئەو هێرشە تاوانکارییانەی کە سەقامگیرییعێراق تێکدەدەن.
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026 لەرێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، دوای رووداوەکە کاردانەوەی نێوخۆی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
دەقی راگەیێندراوەکە
سەرکۆنەکردن
بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی..
ئەم کارانە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەریی عێراق و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکەکەی.
لێرەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەموو ڕێکارێک بگرنە بەر بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە تاوانکارییانەی کە سەقامگیریی عێراق تێکدەدەن.
ئەسعەد عێدانی
پارێزگاری بەسرە
12:27
بابە شێخی ئێزدییان: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەستدرێژییە بۆ سەر ئاسایشی گەلی کوردستان
شێخ عەلی شێخ ئەلیاس، بابە شێخی ئێزیدییان
بابە شێخی ئێزیدییان رایگەیاند، هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، "دەستدرێژییە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتیی هەموو تاکێکی گەلی کوردستان."
لە بەیاننامەیەکدا شێخ عەلی شێخ ئەلیاس، بابە شێخی ئێزیدییان دەڵێت، "ئەم جۆرە کارە هەوڵێکی بێ ئومێدانەیە بۆ چاندنی فیتنە و گەرمکردنی ململانێکان و تێکدانی ئەو سەقامگیرییەی کە هەرێمی کوردستان تێیدا دەژی."
بابە شێخی ئێزدییان نزای ئەوەش دەکات، "خوای گەورە گەلی کوردستان و عێراق بپارێزێت، نیعمەتی ئاسایش و ئاشتی بەردەوام بکات و جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەکان بپارێزێت."
دەقی راگەیێندراوی شێخ عەلی شێخ ئەلیاس، بابە شێخی ئێزیدییان:
سەماحەتی بابەشێخ بە توندی ئیدانەی بەئامانجکردنی ماڵی جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکات.
سەماحەتی بابەشێخ، شێخ عەلی شێخ ئەلیاس، دڵگرانی خۆی و ئیدانەکردنێکی توندی دەربڕی سەبارەت بە بەئامانجکردنی ماڵی جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، و ئەم کارەی بە مەترسیدار وەسف کرد، کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج و هەڕەشەیە لەسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە تەواوی ناوچەکەدا.
سەماحەتی بابەشێخ جەختی کردەوە، ئەم هێرشە تەنیا لە دژی کەسایەتیی سەرۆک نییە، بەڵکو دەستدرێژییە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتیی هەموو تاکێکی گەلی کوردستان. هەروەها گوتیشی، جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە هەڵوێستە ئاشتیخوازەکانی ناسراوە، و بەردەوام هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن و رۆڵی دیاری وەک پردی پەیوەندی لە نێوان لایەنە جیاوازەکانی عێراقی و ناوچەکەدا هەبووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، ئەم جۆرە کارە هەوڵێکی بێ ئومێدانەیە بۆ چاندنی فیتنە و گەرمکردنی ململانێکان و تێکدانی ئەو سەقامگیرییەی کە هەرێم تێیدا دەژی، و بە توندی هەموو ئەو کارانەی ڕەت کردەوە کە ئاسایشی گشتی تێک دەدەن یان پێکەوەژیان تێک دەدەن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، سەماحەتی بابەشێخ دوعای کرد کە خوای گەورە گەلی کوردستان و عێراق بپارێزێت، و نیعمەتی ئاسایش و ئاشتی بەردەوام بکات، و جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەکان بپارێزێت.
سەماحەتی بابەشێخ
شێخ عەلی شێخ ئەلیاس
29-03-2026
11:49
د. عەلی قەرەداخی: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی سەقامگیری
د. عەلی قەرەداخی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان
سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و دەڵێت، "هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی سەقامگیری و کێشکردنی گەلی کوردستان بۆ نێو ئاگری شەڕێکی نەخوازراو."
د. عەلی قەرەداخی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە پەیامێکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەم پەلامارە و ئەوانەی دیکەش کە بۆ سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێن، بەزاندنی ئاشکرای سەروەریی قەوارەی هەرێمی کوردستانە."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا قەرەداخی داوا دەکات، "لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپەلە رێگری بکەن لەم پەرەسەندنە و سنوورێک بۆ ئەم جۆرە پێشێلکارییانە دابنێن."
بەیانیی رۆژی شەممە 28-03-2026 چەند هێرشێکی درۆنی کرانە سەر دهۆک، یەکێک لە هێرشەکان بۆسەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لەو شارە، ئەمەش ناڕەزایی تووندی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی دراوسێ و جیهان لێکەوتەوە.

11:38
ئوردن: سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی دەکەین
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن
وەزارەتی کاروباری دەرەوە و رەوەندی ئوردنی رایگەیاند، سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و دەڵێت ئەو کارەی بە دەستدرێژییەکی ڕەتکراوە ناوبرد.
لە راگەیێندراوەکە هاتووە، ئوردن جەخت لەسەر هاوسۆزی تەواوی شانشینەکە بۆ تەواوی کۆماری عێراقی "برا" و هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە
ئاماژە بەوەشکراوە: "پاڵپشتی خۆمان بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاراستنی سەلامەتی خاکەکەی دووپات دەکەینەوە".
دوێنێ لەرێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک و دواتر کاردانەوەی توندی نێوخۆی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
دەقی راگەیێندراوەکە
شانشینی هاشمیی ئوردن
وەزارەتی کاروباری دەرەوە و ڕەوەندی ئوردنی
عەممان، 29ـی ئاداری 2026، ئوردن ئەمڕۆ سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد لە پارێزگای دهۆک لە کۆماری عێراقی برا، و ئەم کارەی بە دەستدرێژییەکی ڕەتکراوە و پێشێلکردنی ئاسایش و سەقامگیری کۆماری عێراقی برا وەسف کرد.
11:36
مالیکی: هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هەوڵێکە بۆ نانەوەی ئاژاوە
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و هۆشداری لە نانەوەی ئاژاوە دەدات.
رۆژی یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند: "بە ئامانجگرتنی ماڵی هەریەک لە بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کارێکی رەتکراوە و سەرکۆنەکراوە."
نووری مالیکی ئاماژەی بەوە کرد،ئەم جۆرە رەفتارانە تەنیا کەسایەتییەکان ناکەنە ئامانج، بەڵکو کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەموو عێراق دەبێت؛هەروەها گوتی: "ئەم هێرشانە دەبنە هۆی لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی."
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامەکەیدا جەختی لە پێویستیی بەهێزکردنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان پێکهاتەکانی عێراق کردوەتەوە و هەموو جۆرە تووندوتیژییەکی رەتکردوەتەوە.
مالیکی داوا لە لایەنەکان دەکات وەک "یەک ریز" بووەستن بۆ شکستپێهێنانی ئەو هەوڵانەی کە دەیانەوێ سەقامگیریی وڵات تێکبدەن و ئاژاوە لەنێوان پێکهاتەکاندا بنێنەوە.
رۆژی شەممە، 28ی ئاداری 2026، لە رێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر سنووری پارێزگای دهۆک و یەکێک لە درۆنەکان ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج.
هەروەها سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، لەو کاتەوەی شەڕ دەستی پێکردووە "پێنج جار هێرشکراوەتەسەر بارەگای ئێمە، بەڵام بێدەنگیمان لێ كردووە بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ و تووڕەیی لەنێو جەماوەر دروست نەبێ".
دەقی پۆستەکەی نووری مالیکی:
"ئەو پێشێلکارییانەی لە هەرێمی کوردستان روویاندا، بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێم، بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، کارێکی رەتکراوە و سەرکۆنەکراوە لە لایەن هەر لایەنێکەوە بێت، ئەم کارانە تەنیا کەسانی دیاریکراو ناکەنە ئامانج، بەڵکو دەست بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە گشتی دەبەن و بەشدارن لە لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی".
ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە بەهێزکردنی گیانی تەبایی و یەکگرتووییە لەنێوان رۆڵەکانی نیشتمان و رەتکردنەوەی تووندوتیژی بە هەموو جۆرەکانییەوە، و وەستان وەک یەک ریز بۆ شکستپێهێنانی هەوڵەکانی تێکدانی سەقامگیری و نانەوەی فیتنە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق."
11:06
رووسیا: زۆر نیگەرانین لە هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئاڵای رووسیا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دروستکراوە
کۆنسووڵخانەی گشتیی رووسیا لە هەولێر "نیگەرانیی قووڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە هێرشە مووشەکی و درۆنییە بەردەوامەکان بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک پێشمەرگە و لێدانی ژێرخانی مەدەنی، لەوانەش ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان."
هەروەها کۆنسووڵخانەی رووسیا لە هەولێر دەشڵێت، "ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی هەر کردەوەیەک دەکەین کە ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و ناسەقامگیری لە عێراق دا."
کۆنسووڵخانەی رووسیا لە هەولێر داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و ناکۆکییەکان تەنها لە رێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکەن. هاوکات، سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکانی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و هیوای سەقامگیربوونی خێرای دۆخەکە لە ناوچەکەش دەخوازێت.
10:09
کەنەکە: دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێ و ئەنجامدەرانی هێرشی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سزابدرێن
لۆگۆی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان، لەنێویاندا ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هۆک دەکات و داوا دەکات، لێکۆڵینەوە بکرێ و تاوانباران سزای یاسایی بدرێن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: "نیگەرانین لەو هەموو هێرشی درۆن و مووشەکییەی بۆ سەر باشووری کوردستان دەکرێن و بە تووندی سەرکۆنەیان دەکەین".
دوێنێ لە یەکێک لە هێرشەکاندا ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک کرایە ئامانج. کەنەکە دەڵێت: "بەئامانجگرتنی شوێنێکی نیشتەجێبوونی بەڕێز سەرۆکی هەرێمـی کوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، بۆ مەبەستی شێواندنی ئاسایش و ئاژاوەنانەوە و دژی هەڵوێستی بێلایەنی هەرێمی کوردستانە".
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) 24ی ئایاری 1999 لە کۆنفرانسێکی گشتیدا بە ئامادەبوونی 700 نوێنەر و میوانی کورد و بیانی لە هۆڵەندا وەک دامەزراوەیەکی سیاسی راگەیێندرا. ئێستا جگە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، بەشێکی پارتەکانی هەرێمی کوردستانیش تێیدا ئەندامن.
لە راگەیێندراوەکەدا کەنەکە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات "بە خێرایی لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بە گشتی و بەئامانجگرتنی شوێنێکی نیشتەجێبوونی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتایبەت، لێکۆڵینەوە بکەن و دادپەروەرانە تاوانبار و بکەرانی بە سزای یاسایی بگەیێنن".
دەقی راگەیێندراوەکەی کەنەکە:
بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان – باشوور
بۆ رای گشتی کوردستان
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – (ک ن ک)، نیگەرانین لەو هەموو هێرشی درۆن و مووشەکییانەی بۆ سەر باشووری کوردستان دەکرێن و بە تووندی ئیدانەیان دەکەین. ئەو هێرشانە گەیشتنە شاری دهۆک و شوێنێکی نیشتەجێبوونی بەڕێز سەرۆکی هەرێم[ی کوردستان] بەڕێز نێچیرڤان بارزانی یان کردە ئامانج. ئەم کردارانە بۆ مەبەستی شێواندنی ئاسایش و ئاژاوەنانەوە و دژی هەڵوێستی بێلایەنیی هەرێمی کوردستانە لەم شەڕەی لە ئارادایە و لە هەمان کاتیشدا نانەوەی دووبەرەکی و شێواندنی بنەماکانی دیموکراسییە لە هەموو عێراق. بۆیە بانگەوازی هەموو هێزە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی هەرێم[ـی کوردستان] و عێراقی فیدراڵ دەکەین، بە خێرایی لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بە گشتی و بە ئامانجگرتنی شوێنێکی نیشتەجێبوونی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، لێکۆڵینەوە بکەن و دادپەروەرانە تاوانبار و بکەرانی بگەیێنن بە سزای یاسایی و رێ لەبەر ئەم هێرشانە بگرن"
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک
بڕۆکسل، 28-03-2026
05:36
پەروین بوڵدان هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنە دەکات
پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان
پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک سەرکۆنە دەکات.
پەروین بوڵدان لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە کوردی دەڵێ: "بە تووندی ئەو هێرشانە شەرمەزاردەکەم کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کرانە سەر دهۆک و هەولێر و بۆردوومانکردنی ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی. هیوای سەلامەتی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد دەخوازم."
هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ، ناوچەکە و دەرەوە سەرکۆنە کرا. سەرۆکوەزیرانی عێراق کە هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە بەڵێنی لێکۆڵینەوەی جیدی داوە.
04:01
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران: هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بە تووندی سەرکۆنە دەکەین
لۆگۆی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک "بە تووندی مەحکوم دەکات" و دەڵێت: ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی ئەمنییەتیی گەورەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان."
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمشەو شەممە بڵاویکردەوە رایگەیاند، "رژێمی ئێران لە یەک مانگی رابردوودا بە بەردەوامی هەرێمی کوردستانی کردووەتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێ و شەڕەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و لە سۆنگەی ئەم سنووربەزاندن و دەستدرێژییانەوە زیانی گیانی و مادیی زۆر بە خەڵک و هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان کەوتووە."
دەشڵێت: "پێویستە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەلە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانەی تاران دابنێت و رێگە نەدەن کۆماری ئیسلامی هیندەی دیکەش هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دروست بکات."
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانە، هاوکات پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پاراستنی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
01:30
ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا "بە تووندی" سەرکۆنەی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و رایدەگەیێنێت: لەلایەن "میلیشیا تیرۆریستییە"کانی سەر بە ئێرانەوە کراون.
لە پەیامێکدا، وەزارەتەکە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تووندی و بەبێ هیچ دوودڵییەک هێرشە تیرۆریستییە قێزەونەکانی میلیشیا پرۆکسییە تیرۆریستەکانی ئێران لە عێراق بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنە دەکات."
وەزارەتەکە دەڵێت: ئەم کارانەی ئێران و پڕۆکسییەکانی، "هێرشێکی راستەوخۆن بۆ سەر سەروەری، سەقامگیری و یەکپارچەیی عێراق."
رۆژی شەممە بە درۆن هێرشکرایە سەر دهۆک و یەکێک لە درۆنەکان ئاراستەی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، گرووپێک حەق بە خۆی بدات هێرش بکاتە سەر شوێنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشهاتێکی مەترسیدارە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی گوتووە: "ئێمە بە تووندی ئەو کارە تیرۆریستییە بێسەروبەر و ترسنۆکانەیە رەتدەکەینەوە کە ئێران و پڕۆکسییە تیرۆریستەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرتاسەری عێراقدا ئەنجامیان داوە."
هێرشەکە لەسەر ئاستی ناوخۆ، ناوچەکە و دەرەوە سەرکۆنە کرا. ئێران بێبەریبوونی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و ئەمریکا و ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد. سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بەڵێنی لێکۆڵینەوەی جدی داوە.
23:37
بەها ئەعرەجی لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی: پێشێلکارییەکی مەترسیدارە
بەها ئەعرەجی، کەسایەتیی دیاری سیاسی و پەرلەمانتاری عێراق
بەها ئەعرەجی، کەسایەتیی دیاری سیاسی و پەرلەمانتاری عێراق، لە نامەیەکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە دهۆک کرد و رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و بەدەر نییە لە ئاسایشی هەموو عێراق.
لە نامەکەیدا کە ئەمشەو ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەها ئەعرەجی نووسیویەتی، "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی لێکەوتەکانی ئەو بە ئامانجگرتنە تاوانکارییە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی جەنابتان لە دهۆک، ئێمە ئەمە بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار دەزانین کە ئامانج لێی تێکدانی کارتەکان و پەکخستنی ئەو هەوڵانەیە کە هێزە نیشتمانییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەیدەن."
بەها ئەعرەجی لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پتەوکردنی بەرەی نێوخۆیی و رێگریکردن لە پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو "ململانێ هەرێمییەکان"، بووەتە پێویستییەکی هەنووکەیی و چیدی دواخستن هەڵناگرێت.
هەروەها داوای کردووە کە هاوئاهەنگیی ئەمنیی "ئاست باڵا" لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەوەی رێگە لەوانە بگیرێت کە چاویان لە تێکدانی ئاسایشی وڵاتە و گەرەنتیی دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بکرێت.
بەها ئەعرەجی پشتگیریی خۆی بۆ هەڵوێستەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، "ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی گشتیی عێراق و پێویستە رێگە لە هەر هەوڵێکی دەرەکی بگیرێت کە بیەوێت سەقامگیریی ناوخۆییمان تێکبدات."
22:55
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت:" دیاریکردنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی بەمەبەست بووە، پێموانییە هەڕەشەکە بۆ خودی نێچیرڤان بارزانی بێت، کە رەنگە لە وانی دیکە زیاتر لەگەڵ ئێرانیش نێوانی باش بووبێت زیاتر بۆ ئەو پۆزشنەیە کە تێیدایە، هەڕەشەکە لەو دۆخەیە هەرێمی تێدایەو لە بەرداشی دوو زلهێزداین.
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاماژە بەوەدەکات کە بەشێک لە میلیشیاکان بەڕاستی دژی هەرێمی کوردستانن و پێش ئەم شەڕەش هێرشیان بۆ سەر قادرکەرەم و شوێنی دیکە ئەنجامداوە.
لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: "بەرگریکردن لە هەرێمی کورستان وەک قەوارەیەکی دەستووری، بەرگری لە گەل و خاکی هەرێمی کوردستان هەرگیز بەرگری نییە لە ناشرینییەکانی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی، سەرکۆنەکردنی هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەرکە
22:39
حیزبی دیموکراتی بێت نەهرێن: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانە
رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی بێت نەهرێن 'بە تووندترین شێوە' هێرشە 'تاکڕەواکەی' سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات.
سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک وەکو "بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان، دامەدەزگا فەرمییەکان و سەرجەم خەڵکی کوردستان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیەوە" ناودەبات و دەڵێت، "پێشهاتێکی خەتەرناکە و دەبێت حکومەتی عێراق بەرپرسیارانە و بە تووندترین شێوە مامەڵە لەگەڵیدا بکات."

22:32
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی شەممە 28-3-2026 لەلایەن پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) بڵاوکرایەوە، هاتووە: "هێرشی درۆنیی سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکەین. ئەمە هێرشێکە بۆ سەر ویستی رەوای هەرێمی فیدڕاڵی کوردستان و خەڵکی باشووری کوردستان".
لە راگەیێندراوەکەدا باسی ئەو هێرشە کراوە کە بەهۆیەوە 6 پێشمەرگە شەهیدکران و 30 پێشمەرگەی دیکە بریندار بوون و هاتووە: "هێرشی ئەمجارە کە بۆ سەر ماڵەکەی دهۆکی بەرێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو و نیشانەی بەرگەنەگرتنە بەرامبەر هەرێمی فیدراڵی کوردستان و دوژمنداریی گەلی کورد.
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان هەروەها تەواوی ئەو هێرشانەی سەر باشووری کوردستان سەرکۆنە دەکات کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەکرێن.
لە راگەیێندراوەکەدا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق کراوە کاری پێویست بکەن بۆ ئەوەی هێرشەکانی سەر باشووری کوردستان کۆتاییان بێت.
هاوکات جەختکراوەتەوە ئەو جۆرە هێرشانە ئاستەنگ لەبەردەم دەستکەوت و رێبازی ئازادی و سەربەخۆیی دروست ناکات.
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، سێ هێرشی درۆنی کرایە سەر شاری دهۆک. یەکێک لە هێرشەکان کاژێر 11:00ـی بەیانی کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک.
22:28
سەندیکای پارێزەران: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بە ئامانجگرتنی پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستانە
لۆگۆی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و رایگەیاند، "ئەمە هێرشکردنە سەر یەکێک لە رەمزە نیشتمانییەکانی عێراق و شکاندنی شکۆی وڵاتە."
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بەناوی سەرۆک، ئەندامانی ئەنجوومەن و سەرجەم پارێزەرانی کوردستانەوە بڵاویانکردەوە: "بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشەی گرووپە لەیاسادەرچووەکانی عێراق بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین. ئەمە هێرشکردنە سەر پێگەیەکی یاسایی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و عێراق."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر دامودەزگا یاسایی و دەستوورییەکان، "شکاندنی شکۆ و سەروەریی عێراقە." هەر بۆیە سەندیکای پارێزەران داوا لە دەزگا ئەمنیی و یاساییەکانی حکومەتی فیدراڵ دەکات "بە تووندترین شێوە رووبەڕووی ئەم کارانە ببنەوە و پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن."
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە حکومەتی عێراق دەڵێت: "دەبێت بە زووترین کات سنوورێک بۆ ئەو گرووپە لەیاسادەرچووانە دابنرێت، چونکە بەپێچەوانەوە پشێوی و ئاڵۆزییەک دروست دەبێت کە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت و عێراق بەرەو ئاقارێکی نادیار و ناسەقامگیر دەبات."
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، سێ هێرشی درۆنی کرایە سەر شاری دهۆک. یەکێک لە هێرشەکان کاژێر 11:00ـی بەیانی کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک.
هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە و زۆرینەی لایەنەکان بە پەرەسەندنێکی مەترسیداریان وەسفیان کرد و ئیدانەیان کرد.
22:18
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان: هێرشەکە پێشێلکردنی سەروەریی هەرێمی کوردستانە
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و رایدەگەیێنیت: ئەم کردارە پێشێلکردنێکی ئاشکرا و گەورەی سەروەریی هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت.
هەروەها دەڵێت: هەرێمی کوردستان چەندین جار بەڕوونی رایگەیاندووە، لە ناو ناکۆکی و ململانێ ناوچەییەکاندا لایەنێک نییە، بەڵام ئەم هێرشە دووبارەبووانە ئەم هەڵوێستە پشتگوێ دەخەن و بە شێوەیەکی ئاشکرا ئاراستەی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج.
کۆمەڵەکە ئەوەشی نووسیوە کە ئەو هێرشە دەتوانێت کاریگەرییەکی خراپ لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دابنێت.
22:11
عەلی باپیر لەسەر هێرشەکە نیگەرانیی خۆی دەگەیێنێتە نێچیرڤان بارزانی
عەلی باپیر لەسەر هێرشەکە نیگەرانیی خۆی دەگەیێنێتە نێچیرڤان بارزانی
عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەبارەی ئەو هێرشەی لە دهۆک کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندی پێوە دەکات و نیگەرانی خۆی و كۆمەڵی دادگەریی كوردستانی گەیاندووەتە سەرۆكی هەرێمی کوردستان.
عەلی باپیر، ئەو هێرش و پەلاماردانەی بە "زەرەر و زیان و هۆكاری نائارامی و لێدان لە ئاسایش و سەروەریی هەرێمی كوردستانی زانی"، هەروەها هیوایی خواستووە، "هەرچی زووە ئەم شەڕ و ململانێیەی باڵی بەسەر ناوچەكەدا كێشاوە، كۆتایی بێت."
22:09
قاسم ئەعرەجی: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێویستی بە هەڵوێستێکی تووندە
قاسم ئەعرەجی: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێویستی بە هەڵوێستێکی تووندە
لە کاردانەوەی زیاتری هێرشەکە، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک و بە "کارێکی ترسنۆکانە و پێشهاتێکی مەترسیدار" ناوی دەبات.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک؛ ئەم کارە پێشهاتێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە ئاسایش و یەکڕیزیی عێراق دەکاتە ئامانج و رایگەیاند، ئەم جۆرە کارانە پێویستی بە "هەڵوێستێکی تووند"هەیە بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەو لایەنانەی بەرپرسیارن لەو هێرشە.
قاسم ئەعرەجی دووپاتی کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵەکان بۆ پەلکێشکردنی عێراق بۆ نێو ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان رەتدەکەنەوە.
هۆشداریش دەدات کە "پێویستە سەروەریی عێراق بپارێزرێت و سەقامگیریی وڵات بەهێز بکرێت، تاوەکو یەکڕیزیی نیشتمانی و ئاسایشی هەمووان پارێزراو بێت."
22:08
سەرۆکی وەقفی سوننەی عێراق بۆ نێچیرڤان بارزانی: لە هەموو بارودۆخێکدا لەگەڵتانین
سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق، لە پەیامێکيدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی و هاوسۆزیی دیوانەکەی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە پەیامەکەدا کە رۆژی شەممە ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە، د. عامر شاکر جەنابی، سەرۆکی وەقفی سوننە نووسیویەتی، "سوپاس بۆ خودا بۆ سەلامەتیتان، داواکارین لە خودای گەورە بە چاوە بێخەوەکانی خۆی بتانپارێزێت و هەمیشە لە تەندروستی و سەلامەتیدا بن."
عامر شاکر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە رۆڵی نێچیرڤان بارزانی کردووە و دەڵێت، "داواکارین خودا یارمەتیدەرتان بێت و هەنگاوەکانتان لە خزمەتکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی سەرکەوتوو بکات، هەمیشە ببنە پشتیوان و سەنگەرێک بۆ ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی وڵات."
سەرۆکی وەقفی سوننەی عێراق لە پەیامەکەیدا جەخت لە هاوسۆزیی دیوانەکەی دەکاتەوە و رایگەیاندووە، "ئێمە لە دیوانی وەقفی سوننە، بە سەرجەم کارمەند و فەرمانبەرانمانەوە، لەگەڵ جەنابتان رادەوەستین، وەستانێکی برایانە و پشتیوانیکارانە لە هەموو ئەو بارودۆخانەی کە هەرێمی کوردستان لە رابردوو، ئێستا و داهاتوودا پێیدا تێپەڕ دەبێت."
22:04
فراکسیۆنی یەکێتی: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی عێراق
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک و بە "کارێکی تیرۆریستی" و بێ پاساو ناوی دەبات.
فراکسیۆنی یەکێتی لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026 رایگەیاند، "بە نیگەرانی و بێزارییەکی زۆرەوە هەواڵی بە ئامانجگرتنی ماڵی میوانداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانین لە پارێزگای دهۆک پێگەیشت."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەم دەستدرێژییە تەنیا هێرش نییە بۆ سەر کەسایەتییەکی نیشتمانی، بەڵکو "دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاسایش و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی."
فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشەکە پێشێلکارییەکی روونی هەموو یاسا و عورفەکانە و بە هەوڵێکی "بێهودە" بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچە ئارامەکانی دهۆک و ترساندنی هاووڵاتییان لە قەڵەمی داوە.
فراکسیۆنەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمە "کارێکی تیرۆریستییە و لە ژێر هیچ ناو و پاساوێکدا جێگەی قبووڵکردن نییە." هاوکات داوای لە حکومەتی فیدراڵ و لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کردووە لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و شەفاف ئەنجام بدەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی تێوەگلاون و رادەستکردنیان بە دادگە تاوەکو سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
21:58
مەزڵووم عەبدی : لە هەر هەڕەشە و پەلامارێکدا هەمیشە لەپاڵ گەل و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا دەبین
مەزڵووم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات
سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە کراوەتە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، لە هەر هەڕەشە و پەلامارێکدا هەمیشە لەپاڵ گەل و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا دەبن.
رۆژی 28ـی ئاداری 2026، سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە دەڵێت: "پاراستنی ئاسایشی باشووری کوردستان ئەرکی هەمووانە و سەقامگیریی ئەویش، سەقامگیریی تەواوی کوردان و ناوچەکەیە".
ئەمڕۆ شەممە، 28ـی ئاداری 2026، سێ هێرشی درۆنی کرایە سەر شاری دهۆک. یەکێک لە هێرشەکان کاژێر 11:00ـی بەیانی کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک.
دەقی راگەیێندراوەکەی مەزڵووم عەبدی
ئێمە سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کاک نێچیرڤان بارزانی و جەخت دەکەینەوە کە لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و پەلامارێکدا، هەمیشە لە پاڵ گەل و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا دەبین.
پاراستنی ئاسایشی باشووری کوردستان ئەرکی هەمووانە و سەقامگیریی ئەویش، سەقامگیریی تەواوی کوردان و ناوچەکەیە
21:52
هاکان فیدان پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین
هاکان فیدان پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین
ئێوارهى ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد. سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵەکەی لە دهۆک کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییەکەی هاکان فیدان و هەڵوێستی تورکیای بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە کرد.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران و "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئارامی کردەوە."
21:36
بەرەی تورکمانی: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێشهاتێکی مەترسیدارە
محەممەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی
سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک و بە "پەرەسەندنێکی مەترسیدار" وەسفی کرد.
محەممەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سەرکۆنەی ئەو پێشهاتە مەترسیدارە دەکەین، کە بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە پارێزگای دهۆک."
محەممەد سەمعان ئاغا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم جۆرە کارانە بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەن و زیانێکی زۆر بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەگەیێنن. راشیگەیاندووە کە ئەرکی هەموو لایەکە کار بکەن بۆ پاراستنی ئارامیی وڵات.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی جەختی لە پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان کردووەتەوە "بۆ ئەوەی عێراق لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناوچەکە دووربخرێتەوە."
هەروەها محەممەد سەمعان ئاغا داوای کردووە کە ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزرێت و ئاسایشی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق بەبێ جیاوازی پارێزراو بێت، تاوەکو وڵات لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئاگری شەڕی ناوچەکە بپارێزرێت.
21:35
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر: هێرشەکە ناڕەوایە و سەرکۆنەی دەکەین
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایدەگەیێنێت: بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوا و ترسنۆکانەیە دەکەن کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆك.
لە پەیامێکدا، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە: "ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لە کاتێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر بەم جۆرە کردەوە تێکدەرانە دەردەبڕین، رایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە چەترێك بووە بۆ سەقامگیری و ئارامی و فاکتەری سەرەکی بووە لە بونیادنانی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و بازرگانییەکانی هەرێمەکەمان. ئامانجگرتنی ئەم پێگەیە، هەوڵێکی شکشتخواردووە بۆ تێکدانی ئەو سەقامگیرییەی کە بنەمای گەشەسەندنی ئابووری و بازاڕی کوردستانە."
ژوورەکە داوایکردووە، "حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە زووترین کات لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجام بدەن و ئەنجامدەرانی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدۆزنەوە و رادەستی دادگایان بکەن، بۆ ئەوەی رێگری لە هەر هەوڵێکی تر بکرێت کە ئاسایش و شکۆی دامەزراوە نیشتمانییەکانمان بکاتە ئامانج."
21:23
پەیامێکی تووند لە مەسرور بارزانییەوە لەسەر هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی
پەیامێکی تووند لە مەسرور بارزانییەوە لەسەر هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، رووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
دەقی پەیامەکەی
هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهوک، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سنوورێک بۆ بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە دابنێن. داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان دەکەین یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.
هەموو مافێکمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
21:15
ئەمینداری یەکگرتوو: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بەزاندنی سەروەریی هەرێمی کوردستانە
ئەمینداری یەکگرتوو: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بەزاندنی سەروەریی هەرێمی کوردستانە
سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: پەلاماردانی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، بە تووندی سەرکۆنە دەکەم، جگە لەوەی بەردەوامیە لە پێشێلکاری نایاسایی و هەوڵی تێوەگلانی گەلی کوردستانە لە شەڕێکی نەخوازراوی بێ مانادا، سابقەیەکی خراپی بەزاندنی سەروەریی قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بۆیە دەخوازم لایەنی پەیوەندیدار رێگری بکەن لەم پەرەسەندنە!
21:04
لەیلا زانا: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەم
لەیلا زانا: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەم
لەیلا زانا، ژنە سیاسەتڤانی کورد لە پەیامێکدا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و پشتگیری و هاوسۆزیی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
لەیلا زانا لە پۆستێکدا لە ئێکس پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لەم دۆخەدا دڵمان لەلاتانە و لە خودا داواکارین گەل و وڵاتی ئێمە بپارێزێت.
20:41
ئیمانوێل ماکرۆن: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی قبوڵکراو نیە
نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێڵ ماکرۆن
ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە و دەربارەی هێرشەکەی سەر ماڵەکەی پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕیووە و دەشڵێت، هێرشەکە قبوڵکراو نییە.
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، سەرۆکی فەڕەنسا لە پۆستێکیدا لە تویتەر رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە و سەرەخۆشی خۆشی لەبارەی شەهیدبوونی ئەو شەش پێشمەرگەیە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کردووە.
دەقی تویتەکەی ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا
کەمێک پێش ئێستا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدا.
پشتیوانی خۆمم بۆ دەربڕی لە دوای ئەو هێرشە قبوڵنەکراوەی کە بەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە دهۆک. ئەم پەرەسەندنە زۆر جێی نیگەرانییە و دێتە سەر زنجیرەیەک هێرشی دیکە بۆ سەر دامەزراوەکانی عێراق، وەک ئەو هێرشەی ئەم هەفتەیە کە بووە هۆی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە، کە بەو بۆنەیەشەوە سەرەخۆشی خۆمم ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.
سەروەری عێراق، و هەرێمی کوردستان لە ناوخۆیدا، پێویستییەکی سەرەکین بۆ سەقامگیری ناوچەکە. دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕێگریگریکردن لەوەی عێراق پەلکێشی ناو ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە بکرێت کە ئێستا لە ئارادان. فەڕەنسا لە پاڵپشتیکردنی هاوبەشە عێراقییەکانی بەردەوام دەبێت.
20:23
بافڵ تاڵەبانی: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی قبووڵکراو نییە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "بە تووندی" سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و دەڵێت، "کردەوەی لەم شێوەیە قبووڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان."
سەرۆکی یەکێتی داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکات بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان، دەشڵێت، "ئامادەین بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەین."
دەقی پەیامی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک. کردەوەی لەم شێوەیە قبووڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
پشتیوانی لە سەروەری یاسا دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان. ئێمە ئامادەین بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەین.
پێویستە بە هەموو لایەکەوە کار بکەین بۆ رێگریکردن لە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان دەدات یاخود دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
20:15
نێچیرڤانی بارزانی بۆ رووداو: هێرشەکە کەسی نییە و پێگەی دەستووریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەئامانج گیراوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بوولتەنی کاژێر 08:00ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە شاهۆ ئەمین پێشکێشی دەکات، لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بەشدار بوو و لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە دهۆک رایگەیاند، بابەتەکە کەسی نییە و هێرشەکە "پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ هەموو عێراق بە شێوەیەکی گشتی."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بیرێکی زۆر جیدی لەم بابەتە بکاتەوە، لە بابەتی کەسانێک کە ماف بە خۆیان بدەن لە دەرەوەی یاسا هێرش بکەنە سەر دامودەزگای دەوڵەتی عێراق."
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوسۆزییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم پشتیوانییە هێزێکی گەورەیە بۆ ئێمە."
دەقی پرسیارەکانی شاهۆ ئەمین، پێشکێشکاری رووداو و وەڵامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
رووداو: ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر ماڵی جەنابتان لە دهۆک، کاردانەوەیەکی زۆر لەسەر ئاستی عێراق، کوردستان و نێودەوڵەتیش هەیە، خەڵک کە تۆیان خۆشدەوێ زۆر کاریگەرن و هەموو پێیان وایە، بەئامانجگرتنی ماڵی ئێوە، لێدان بووە لە ئاشتی، بیری رەتکردنەوەی جەنگ بەئامانج گیراوە، چۆن تەماشای ئەو هاوسۆزییە دەکەیت؟
نێچیرڤان بارزانی: پێش دەستپێکردن، دەمەوێت سوپاسی هەموو لایەک بکەم، بەڕاستی زۆرجار من گوتوومە، هەر ئەم پشتیوانییە هێزێکی گەورەیە بۆ ئێمە، ئەوەی من دەیبینم پشتیوانی هەموو گەلی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی، گەرمیان و زاخۆ، ئەمە جێگەی رێز و پێزانینە و سوپاس و خۆشەویستیم هەیە بۆ هەموو لایەک. بە دەرفەتیشی دەزانم لەڕێگەی جەنابتانەوە سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری هەموو شەهیدەکان کە لەم ماوەیە شەهید بوون بنێرم و هیوای چاکبوونەوە بۆ هەموو بریندارەکان بخوازم. بابەتەکە کەسی نییە، ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ هەموو عێراق بەشێوەیەکی گشتی. تەماشا بکە، ئەو گرووپانەی کە لە یاسا دەرچوون ئەو مافە بە خۆیان بدەن شوێنێک کە شوێنی سەرۆکی هەرێمە، سەرۆکی هەرێم نەک وەکو کەس، سەرۆکی هەرێم وەکو پێگەی کە بە پێی دەستووری عێراقیش پێگە و جێگەی خۆی هەیە، ئەوان ماف بە خۆیان بدەن ئەو پێگەیە بە ئامانج بگرن، بابەتەکە کەسی نییە، ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە. بە سوپاسەوە کە ئەم بەیانییە بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئەو رووداوەی بیست پەیوەندی کرد و نیگەرانی خۆی دەربڕی و سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد. ئەمانە وامان پێدەڵێن جارێکی دیکە کە بەڕاستی پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بیرێکی زۆر جیدی لەم بابەتە بکاتەوە، لە بابەتی کەسانێک کە حەق بە خۆیان بدەن لە دەرەوەی یاسا هێرش بکەنە سەر دامودەزگای دەوڵەتی عێراق، دەبێت سنوورێک بۆ ئەوانە دابنرێت کە لە دەرەوەی یاسا مامەڵە دەکەن.
رووداو: دنیایەک سوپاستان دەکەم، قسەکانتان بە روونی گەیشتن..
نێچیرڤان بارزانی: زۆرم پێخۆشبوو لەڕێگەی شاشەی ئێوە، زۆرم پێخۆشبوو سوپاسی هەموو لایەنەکان بکەم، لایەنەکانی دەرەوە و ناوەوە، بەتایبەتی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان لە زاخۆ تاوەکو خانەقین. سوپاس بۆخوا کەس هیچی لێنەهاتووە، خانوو وێران بووە ئەوە کێشەیەکی ئەوەندە گەورە نییە، ئەگەر بەراوردی بکەی بە برینداربوونی پێشمەرگەیەک یان خوێنی هەر شەهیدێک ئەوە شتێکی زۆر بێ نرخە. ئەوانەی کە ئیشیشیان دەکرد و ماڵەکەیان پاک دەکردەوە کەسیان لەوێ نەبوون سوپاس بۆخوا. سوپاسی هەموو لایەنەکان دەکەم و سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم لە زاخۆ تاوەکو خانەقین.
20:14
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکات و دەڵێت، پێشهاتێکی مەترسیدارە.
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، لە پەیامێکدا سەبارەت بەو هێرشە رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام رۆڵی لە ئارامی و تەباییدا هەبووە و زۆر بە توندی ئیدانەی دەکەین.
سەرۆکی یەکێتیی زانایان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکردەیەکی لێهاتوووە وبەردەوام رۆڵی دیاری هەبووە لە بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری، وهەوڵ و دەستپێشخەری نوواندووە بۆ ئارامی و تەبایی".
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، سێ هێرشی درۆنی کرایە سەر شاری دهۆک. یەکێک لە هێرشەکان کاژێر 11:00ـی بەیانی کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک.
20:03
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوی ژمارە 49یدا رایگەیاند، "هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، بەڵگەی کاری تیرۆریستیی دووژمنانی هێرشکارە، کە مێژووی ئەوەمان لە تیرۆری ناپیاوانەی بەرپرسانی باڵای ئێران و خەڵکی بێ گوناهی ئێران لەلایەن سوپا تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و زایۆنیزم بینیوە."
سوپای پاسدارانی ئێران جەخت دەکاتەوە، "ئەم کارە تیرۆریستییە دەرخەری هەوڵی پیسی دووژمنانی شەڕفرۆشە بۆ زیان گەیاندن بە ئاشتی، سەقامگیری و هاوکاریی ناوچەیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێی."
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران دا هاتووە، "سوپای پاسداران ئەم هێرشە تیرۆریستییە شەرمەزار دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ پارێزگاری و پاراستنی ئاسایشی دراوسێکان دەردەبڕێت لە رێگەی بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی و پێکهێنانی قەڵخانی بەرگریی کۆیی لە ناوچەکەدا لە بەرامبەر شەڕفرۆشتنەکانی سوپای ئەمریکا و رژێمی زایۆنی."
19:56
بزووتنەوەی ئیسلامی: نێچیرڤان بارزانی فاکتەری ئاشتییە و سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی دەکەین
لۆگۆی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکات و دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە هەموو قۆناخەکاندا رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "ماوەیەکە ژمارەیەک گرووپی یاخی و هێزی شەڕانگێز هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج." راشیگەیاند، ئەمڕۆ لە "کردەیەکی تیرۆریستیدا" ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان لە دهۆک کردووەتە ئامانج.
لە راگەیێندراوەکەی بزووتنەوەی ئیسلامیدا هاتووە، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە دەکەین؛ نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی فەرمی و ئاشتیخوازە و لە هەموو قۆناغە جیاجیاکاندا رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە جێگیرکردنی ئارامی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بەگشتی."
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی داوا لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکات رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرێتەبەر و دەڵێت، "هیوادارین حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو گرووپە یاخییانە دابنێت."
ئەم هەڵوێستەی بزووتنەوەی ئیسلامی لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و چەندین سەرکی وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر شاری دهۆکیان کرد.
19:52
د. نووری عوسمان: هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هیچ زیانێکی نەبوو
د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک هیچ زیانێکی نەبووە و گوتیشی، "پێویستە عێراق لێکۆڵینەوە بکات و سنوورێک بۆ گرووپە لە یاسا دەرچووەکان دابنرێت."
ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، سێ هێرشی درۆنی کرایە سەر شاری دهۆک. یەکێک لە هێرشەکان کاژێر 11:00ی بەیانی کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک.
لەو بارەیەوە، د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی نەبوو."
سەبارەت بە رێکارەکان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی، "پێویستە حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات؛ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی بدۆزرێنەوە و سنوورێک بۆ گرووپە لە یاسا دەرچووەکان دابنرێت، تاوەکو ئەو هێرشانە بوەستێنن."
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد دا و بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە دهۆک و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بۆ لێکۆڵینەوە دەرکرد.
جگە لە محەممەد شیاع سوودانی، هەریەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا؛ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی؛ هاوپەیمانیی عەزم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد.
هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە و زۆرینەی لایەنەکان بە پەرەسەندنێکی مەترسیداریان وەسف کرد.
19:43
ئەرشەد ساڵحی لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق، هۆشداری لە لێکەوتەکانی ئەو هێرشە دەدات و دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک، گوزارشت لە پێشهاتێکی مەترسیدار دەکات لە رەوتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا."
ساڵحی لە پەیامەکەیدا داوای یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان دەکات بۆ ئەوەی عێراق لە ئاگری شەڕ و ململانێکانی ناوچەکە دووربخرێتەوە. هەروەها جەخت لە پێویستیی پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکاتەوە.
هەروەها حەیدەر عەلی فەیلی، سەرۆکی فراکسیۆنی کوردانی فەیلییە لە پەرلەمانی عێراق هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بە "دەستدرێژی بۆ سەر هێمایەکی دەستووری" ناودەبات و دەڵێت، ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی هەموو عێراق.
سەرۆکی فراکسیۆنی کوردانی فەیلی هاوسۆزیی تەواوی فەیلییەکان بۆ سەرۆک و گەلی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە و سزادانی ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەکات.
19:37
هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەن
هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)
هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە کراونەتە سەر هەولێر و دهۆک، بەتایبەتی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و داوای روونکردنەوەی بەپەلە لە بارەی هێرشەکەی هەولێر کە کرابوویە سەر پێشمەرگە لە ئێران دەکەن.
تولای هاتیمۆغۆڵۆ و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی دەم، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە ئەمڕۆ لەلایەن هێزە سەر بە ئێرانەوە کرانە سەر دهۆک و هەولێر و بۆردومانکردنی ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی؛ هاوخەمی و هیوای سەلامەتی خۆمان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "نیگەرانی و دڵتەنگییەکی قووڵمان هەیە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە هەفتەکانی رابردوودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان. دەسەڵاتدارانی ئێران کە هێرشەکانی چەند رۆژ لەمەوپێشی سەر هەولێری وەک "هەڵە" وەسف کرد و بەڵێنی لێکۆڵینەوەیان دا، پێویستە دەستبەجێ روونکردنەوە لەسەر هێرشەکانی ئەمڕۆ بدەن و رێکاری پێویست بگرنە بەر."
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "هەرێمی کوردستان بە باج و قوربانییەکی زۆر گەیشتووەتە ئەمڕۆ. روونە کە ئامانج لەم هێرشانە گواستنەوەی جەنگ و ململانێکانە بۆ ناوچەکە. بەرامبەر ئەم عەقڵیەتەی کە هەوڵ دەدات جوگرافیای کوردستان پەلکێشی ناو کەشی جەنگ بکات، وەک دوێنێ، ئەمڕۆش لەناو هاوپشتییەکی بەهێزدا درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."
19:33
خەمیس خەنجەر: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هەوڵێکە بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق
سەرۆکی حیزبی سەروەری لە عێراق دەڵێت: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک "تاوانێکی تیرۆریستییە" و مەشعان جبووریش دەڵێت، "نیشانەی کینەی گرووپە وابەستەکانە".
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حیزبی سەروەری لە بەیاننامەیەکدا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند: "ئەم هێرشە تیرۆریستییە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و جارێکی دیکە مەترسیی هێزەکانی 'نادەوڵەت' بۆ سەر دامەزراوە شەرعییەکان و هێماکانی وڵات دەردەخات."
''نێچیرڤان بارزانی پردی تەبایی هەولێر و بەغدایە''
خەمیس خەنجەر ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، "نێچیرڤان بارزانی لە ساڵانی رابردوودا هەمیشە دەنگی پشتگیریی گفتوگۆ و پردی لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا بووە." هەروەها جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە بەشێکن لە زنجیرە هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەولێر و هێزی پێشمەرگە، کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایشی نیشتمانییە. داواشی لە دەزگا ئەمنییەکان کرد رێکاری بەپەلە و تووند بگرنە بەر.
مەشعان جبووری: هێرشکارەکان ئامرازی هەرزانی دەستی ئێرانن
مەشعان جبووری، سەرۆکی پارتی وەتەن لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە، "ئەو دەستدرێژییە ناڕەوایەی کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، قەبارەی ئەو کینە و رقە نیشان دەدات لە مێشک و دڵی ئەو کەسانەدایە کە بوونەتە ئامرازی هەرزانی دەستی گەورە ئێرانییەکەیان."
مەشعان جبووری هۆشداری دەدات و دەڵێت، "ئەم گرووپانە ئێستا بوونەتە مەترسی بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان."
19:23
سەندیکای رۆژنامەنووسان: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێشهاتێکی مەترسیدارە
لۆگۆی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک دەکات و بە "پێشهاتێکی مەترسیدار" ناوی دەبات.
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند: "ئەم هێرشە پێشهاتێکی مەترسیدارە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین."
سەندیکای رۆژنامەنووسان لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بە رۆڵی نێچیرڤان بارزانی کردووە و دەڵێت: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بووە و بەردەوام دەستپێشخەریی بۆ پاراستنی ئارامی هەبووە، هاوکات هەرێمی کوردستانیش وەک دۆستێکی راستەقینەی دراوسێکانی ماوەتەوە."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، سەندیکاکە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات رێکاری خێرا بگرێتەبەر و هاتووە: "داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەستگیر بکات و سزای یاسایییان بدات."
ئەم هەڵوێستەی سەندیکای رۆژنامەنووسان لەکاتێکدایە کە هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، کاردانەوەی فراوانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.
19:22
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی: ئەم هێرشە بەزاندنی هەموو هێڵە سوورەکانە
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
هەر لەو بارەوە فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە راگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە "وەک فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوا و ترسنۆکانەیە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک. ئەم کارە تێکدەرانەیە، تەنها بە ئامانجگرتنی کەسایەتییەکی سیاسی نییە، بەڵکو هەوڵێکی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامیی هەرێمی کوردستان و نانەوەی پشێوی لە ناوچەکەدا."
هەروەها لە راگەێینراوەکەیاندا فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی دەڵێن "هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە هەمیشە وەک پارێزەری ئاشتی و یەکڕیزی ناسراوە، بەزاندنی هەموو هێڵە سوورەکانە. ئەم کارە پەیامێکی دوژمنکارانەیە بۆ هەموو تاکێکی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بێت".
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ئاماژە بەوە دەکات ، کە ئەم "دەستدرێژییە دەرەکییە" بەڵگەیەکی روونە لەسەر بێباکی و پێشێلکردنی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە خاکی کوردستان و دەڵێت "نەیاران دەبێت بزانن کە خاکی کوردستان مەیدانی تاقیکردنەوەی چەک و کێبڕکێی هێزەکان نییە".
فیدراسیۆن داوا لە گەلی کوردستان و هەموو هێزە سیاسییەکان دەکات، هەموو جیاوازییەکان وەلا بنێن و لە دەوری قەوارەی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکان کۆببنەوەو پێیان وایە "لاوازیی ناوخۆیی رێگەی دەستدرێژی دەرەکی خۆشتر دەکات". هەروەها داوا لە وڵاتانی بڕیاربەدەست و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بێدەنگی بشکێنن و دەڵێت "بێدەنگی بەرامبەر بەم جۆرە دەستدرێژییانە، رێگەخۆشکەرە بۆ تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیش".
19:17
ئوسامە نوجەیفی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بە 'دڕندانە' ناودەبات
ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون
ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون رایگەیاند، هێرشی "دڕندانە" بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بە روونی پەردە لەسەر ئەو ئاستە لە رق و کینەیە لادەبات، کە مێشک و دڵی ئەو کەسانەی تەنیوە کە رازی بوون ببنە ئامرازێکی هەرزانی دەستی ئاغاکانیان لەودیو سنوورەکانەوە."
ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون دەشڵێت، "ئێمە ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوای راوەدوونان و سزادانی هێرشبەران دەکەین."
19:14
رێکخەری گشتیی گۆڕان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات لە دهۆک
دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکات کە کرایە سەر ماڵەکەی لە شاری دهۆک و، هۆشداریش دەدات کە ئەگەر سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دانەنرێت، دەرگەی پەرەسەندنی خراپتر بە رووی ناوچەکەدا دەکرێتەوە.
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیامێکی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکەین، کە کرایە سەر ماڵی بەڕێزتان لە شاری دهۆک."
دانا ئەحمەد مەجید دەشڵێت: "لە کاتێکدا، پشتیوانی خۆمان بۆ هەنگاوەکانتان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەردەبڕین. جەخت دەکەینەوە؛ پاراستنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی، ئەرکێکی نیشتمانی هەمو لایەکمانە."
رێکخەری گشتیی گۆڕان نیگەرانیی قووڵی خۆی لەو ئاڵۆزییانە دەردەبڕێت و جەخت دەکاتەوە: "هاوکات، ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارانە نیشانەی بەزاندنی ئاشکرای سەروەری و تێکدانی ئاسایشی گشتین، کە ئەگەر بە کردەیی سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژیانە دانەنرێت؛ دەرگای پەرەسەندنی خراپتر بە رووی ناوچەکەمان دەکرێتەوە."
18:58
ماکرۆن 'بە تووندی' سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ماکرۆن 'بە تووندی' سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی کردووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا ماکرۆن "بە تووندی" سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئهمڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردووەتەوە.
هاوکات سەرۆکی فەرەنسا سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە رۆژی 24ی ئەم مانگە "لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دا لە سۆران شەهید بوون، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارانیش خواست."
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی ئیمانوێل ماکرۆن و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران، هەردوولا جەختیان لە گرنگيى چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ کردەوە.
18:45
عەممار حەکیم: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هەڕەشەیە لە سەروەریی عێراق
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک و رایگەیاند، ئەم هێرشە "کارێکی مەترسیدارە" و پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی عێراقە.
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەم کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک."
حەکیم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم جۆرە کارانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەکەن و داوای کرد هەوڵە ئەمنییەکان چڕ بکرێنەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات.
ئەم هەڵوێستەی عەممار حەکیم لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە، رێگە نادەن هیچ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی عێراق پەلکێشی ناو ململانێ و شەڕەکانی ناوچەکە بکات.
سوودانی هەر لەو پەیوەندییەدا فەرمانی دا بە پێکهێنانی "تیمێکی ئەمنی و تەکنیکیی هاوبەش" لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی هێرشەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی تاوەکو رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
هاوپەیمانیی عەزم: ئاشتیی ناوخۆیی کەوتووەتە مەترسییەوە
هاوکات لەگەڵ کاردانەوەکانی بەغدا، هاوپەیمانیی عەزم لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە "پێشێلکارییەکی مەترسیدار" ناو برد.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە کارانە هەوڵەکانی هێورکردنەوە و پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی تێکدەدەن و داوای هەماهەنگیی زیاتری نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە.
18:26
هاوپەیمانیی عەزم بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک و رایگەیاند، ئەمە "پێشێلکارییەکی مەترسیدارە" و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکات.
لە راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانیی عەزمدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "ئەم هێرشە دەبێتە هۆی تێکدانی هەوڵەکانی هێورکردنەوە و پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی عێراق."
هاوپەیمانییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە بەپەلە وردەکارییەکانی رووداوەکە ئاشکرا بکرێن و ئەو لایەنانەی لە پشت هێرشەکەوەن بەپێی یاسا سزا بدرێن. هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە "بۆ دڵنیابوون لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە کارانە و پاراستنی دامەزراوەکان و گیانی هاووڵاتییان."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاوپەیمانیی عەزم هۆشداری دەدات لە هەر هەوڵێک بۆ پەلکێشکردنی عێراق بۆ نێو ململانێ هەرێمییەکان و داوا دەکات بەرەی ناوخۆیی وڵات تووندوتۆڵ بکرێت.
هاوپەیمانییەکە جەختی کردووەتەوە کە دەبێت زمانی گفتوگۆ و هێورکردنەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی عێراقدا زاڵ بێت.
18:16
قوباد تاڵەبانی: زۆر بە تووندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکەین
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین."
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی ماڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە تووندی ئیدانەی دەکەین."
هاوکات جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "بیری حکومەتی فیدراڵیی دەخەینەوە، گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق."
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات لەوەی، "ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و رووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی دیکەی عێراق."
17:45
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سوودانی دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش سوپاسی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت.
بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا سوودانی "بە تووندی" سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئهمڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، "هەروەها ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی و پەرۆشیی سهرۆك نێچرڤان بارزانی بۆ بەهێزکردنی تەبایی لەنێوان هەموو عێراقییەکاندا کرد."
هەر لەوبارەیەوە سوودانی رایگەیاندووە، فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشی ئەمنی و تەکنیکی لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمى كوردستان دا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە، "جەختی لە پەرۆشیی حکومەتى فيدراڵ کردووەتەوە بۆ رێگری لە هەر لایەنێکی دەرەکی یان نێودەوڵەتی کە بیەوێت عێراق پەلکێشی ناو ململانێکانی ناوچەکە بکات، ههروهها دووپاتى كردهوه كه هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەخرێنەگەڕ."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ههوڵهكانى حکومەتی فیدراڵیی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردووە.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئارامی کردەوە.
17:22
سوودانی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە دهۆک و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بۆ لێکۆڵینەوە دەرکرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا سوودانی سەرکۆنەی ئەو "هێرشە ناڕەوایە"ی کرد کە کرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک.
نووسینگەی سوودانی رایگەیاندووە، "سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی نێچیرڤان بارزانی و پەرۆشیی ئەو بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کرد." هەر لەو چوارچێوەیەدا، سوودانی فەرمانی کرد بە پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی و تەکنیکیی هاوبەش لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا باسیان لە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و رەوشی ئەمنیی وڵات کرد. سوودانی جەختی لەوە کردەوە، حکومەتەکەی رێگە نادات هیچ لایەنێکی "دەرەوەی یاسا، یان لایەنێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی" عێراق پەلکێشی ناو ئەو ململانێ و شەڕانە بکات کە ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە هەموو هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی گشتگیردا بەردەوام دەبن.
11:20
هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی بەرفراوانی لێدەکەوێتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
هێرش بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە، هەمووان بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار ناوی دەبەن.
ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، سێ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری دهۆک. یەکێک لە هێرشەکان کاژێر 11:00ی بەیانی کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک.
پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە
لە یەکەم کاردانەوەدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە دهۆک و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بۆ لێکۆڵینەوە دەرکرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکەدا سوودانی سەرکۆنەی ئەو "هێرشە ناڕەوایە"ی کرد، کە کرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک.
نووسینگەی سوودانی رایگەیاندووە، "سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی نێچیرڤان بارزانی و پەرۆشیی ئەو بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کرد." هەر لەو چوارچێوەیەدا، سوودانی فەرمانی کرد بە پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی و تەکنیکیی هاوبەش لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا باسیان لە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و رەوشی ئەمنیی وڵات کرد. سوودانی جەختی لەوە کردەوە، حکومەتەکەی رێگە نادات هیچ لایەنێکی "دەرەوەی یاسا، یان لایەنێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی" عێراق پەلکێشی ناو ئەو ململانێ و شەڕانە بکات کە ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن.
هەروەها سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە رایگەیاند، کە سەرۆکوەزیران سوودانی بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد، کە ئهمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی و پەرۆشیی سهرۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ بەهێزکردنی تەبایی لەنێوان هەموو عێراقییەکاندا کرد.
هەر لەوبارەیەوە سوودانی رایگەیاندووە، فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشی ئەمنی و تەکنیکی لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمى كوردستاندا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی.
بەپێی راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک وەزیران سوودانی و ههوڵهكانى حکومەتی فیدراڵی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرد.
قوباد تاڵەبانی: پەرەسەندنێکی مەترسیدارە
هەر لەبارەی ئەو هێرشەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی ماڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارەو زۆر بە تووندی ئیدانەی دەکەین."
هاوکات جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "بیری حکومەتی فیدراڵیی دەخەینەوە، گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق."
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات لەوەی، "ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و رووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی دیکەی عێراق."
عەممار حەکیم: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هەڕەشەیە لە سەروەریی عێراق
هەر لە درێژەی کاردانەوەکاندا، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد، کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی و رایگەیاند، ئەم هێرشە "کارێکی مەترسیدارە" و پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی عێراقە.
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئاداری 2026، لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەم، کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک."
عەممار حەکیم ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم جۆرە کارانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەکەن و داوای کرد هەوڵە ئەمنییەکان چڕ بکرێنەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات.
هاوپەیمانیی عەزم: ئاشتیی ناوخۆیی کەوتووەتە مەترسییەوە
هاوکات لەگەڵ کاردانەوەکانی بەغدا، هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕایی، لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە "پێشێلکارییەکی مەترسیدار" ناو برد.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم جۆرە کارانە هەوڵەکانی هێورکردنەوە و پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی تێکدەدەن و داوای هەماهەنگیی زیاتری نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە.
ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، سێ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری دهۆک. یەکێک لە هێرشەکان کاژێر 11:00ی بەیانی کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک.
پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە
لە یەکەم کاردانەوەدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە دهۆک و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بۆ لێکۆڵینەوە دەرکرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکەدا سوودانی سەرکۆنەی ئەو "هێرشە ناڕەوایە"ی کرد، کە کرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک.
نووسینگەی سوودانی رایگەیاندووە، "سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی نێچیرڤان بارزانی و پەرۆشیی ئەو بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کرد." هەر لەو چوارچێوەیەدا، سوودانی فەرمانی کرد بە پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی و تەکنیکیی هاوبەش لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا باسیان لە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و رەوشی ئەمنیی وڵات کرد. سوودانی جەختی لەوە کردەوە، حکومەتەکەی رێگە نادات هیچ لایەنێکی "دەرەوەی یاسا، یان لایەنێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی" عێراق پەلکێشی ناو ئەو ململانێ و شەڕانە بکات کە ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن.
هەروەها سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە رایگەیاند، کە سەرۆکوەزیران سوودانی بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد، کە ئهمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی و پەرۆشیی سهرۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ بەهێزکردنی تەبایی لەنێوان هەموو عێراقییەکاندا کرد.
هەر لەوبارەیەوە سوودانی رایگەیاندووە، فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشی ئەمنی و تەکنیکی لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمى كوردستاندا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی.
بەپێی راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک وەزیران سوودانی و ههوڵهكانى حکومەتی فیدراڵی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرد.
قوباد تاڵەبانی: پەرەسەندنێکی مەترسیدارە
هەر لەبارەی ئەو هێرشەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی ماڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارەو زۆر بە تووندی ئیدانەی دەکەین."
هاوکات جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "بیری حکومەتی فیدراڵیی دەخەینەوە، گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق."
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات لەوەی، "ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و رووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی دیکەی عێراق."
عەممار حەکیم: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هەڕەشەیە لە سەروەریی عێراق
هەر لە درێژەی کاردانەوەکاندا، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد، کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی و رایگەیاند، ئەم هێرشە "کارێکی مەترسیدارە" و پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی عێراقە.
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئاداری 2026، لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەم، کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک."
عەممار حەکیم ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم جۆرە کارانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەکەن و داوای کرد هەوڵە ئەمنییەکان چڕ بکرێنەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات.
هاوپەیمانیی عەزم: ئاشتیی ناوخۆیی کەوتووەتە مەترسییەوە
هاوکات لەگەڵ کاردانەوەکانی بەغدا، هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕایی، لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە "پێشێلکارییەکی مەترسیدار" ناو برد.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم جۆرە کارانە هەوڵەکانی هێورکردنەوە و پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی تێکدەدەن و داوای هەماهەنگیی زیاتری نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە.