بافڵ تاڵەبانی سەردانی ئەمریکا دەکات

28-04-2025
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە سبەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەردانێک بگاتە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا. راوێژکارێکیشی دەڵێت، "لەگەڵ چەندین کاربەدەست و ناوەندی سیاسیی ئەمریکی کۆدەبێتەوە."
 
بێستوون فایەق، راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بافڵ تاڵەبانی سەردانی ئەمریکا دەکات و "لەگەڵ چەندین کۆنگرێسمان، ناوەندی سیاسی و ئەکادیمی و ناوەندی بڕیاری ئەمریکی کۆدەبێتەوە."
 
لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیشی لەو سەردانەی بۆ ئەمریکا، راوێژکارەکەی بافڵ تاڵەبانی گوتی، "گفتوگۆکان پەیوەست دەبن بە پرسی کورد، دوا پێشهاتەکان لە عێراق، سووریا، تورکیا و ناوچەکە."
 
پێشتر بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندبوو، سەردانەکەی رۆژی 29ی نیسان دەبێت.
 
پۆڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە رووداوی گوت، "پەیوەندی لەگەڵ هێزێکی سیاسیی گەورەی وەکو ئەمریکا گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە ئەمریکا ناوەندی بڕیارە لە جیهاندا."
 
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتیشی، "زۆر گرنگە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ئیدارە نوێیەی ئەمریکا هەبێت، گرنگە کورد پەیوەندیی لەگەڵ باش بکات و یەکێتییش هەوڵی ئەوە دەدات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.