رووداو ھەولێر
چەند رۆژێکە قالۆنچەی رەش لەناو شاری ھەولێر بەڕێژەیەکی بەرچاو روو لە زیادبوونە و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ھەولێر دەڵێت: "زۆربوونی قالۆنچەی رەش بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواوە بووە، لە رووی تەندروستییەوە ھیچ مەترسییەکی بۆ سەرمرۆڤ نییە".
دکتۆر عەبدولرەحیم عومەر، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ھەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند :"بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و زۆربوونی رێژەی بارانبارین، گۆڕانکاری لە پێکھاتەی ناوەوەی زیندەوەران و ئەو قالۆنچانە روویداوە و لەناو یەکدی گۆشەگیربوونە بۆیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دێنە دەرەوە".
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوكاڵی ھەولێر گوتیشی: "تەنھا لە رووی دەروونییەوە کاریگەری لەسەر خەڵک ھەیە، ئەگەرنا لە رووی تەندروستییەوە ھیچ مەترسییەکی نییە و زیانی نابێت، بەڵام کاتێک لێی نزیکدەبیتەوە ماددەیەک دەردەدات ، ئەوەش ھەموو زیندەوەرێک ئەو ماددەیە دەڕێژێت بۆ خۆپارێزی لەھەر مەترسییەک بۆسەری".
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ