نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ئەردۆغان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی بوونەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا.
نێچیرڤان بارزانی بە ئەردۆغان دەڵێت، "چاوم لەوەیە لە کارکردنی بەیەکەوە بەردەوام بین بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا بەرەو پێشەوە ببەین."
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-05-2023 کاژێر 08:00 دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد. رکابەرییەکە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور و کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەتە و کاژێر 17:00 سندووقەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی هەڵبژاردن کۆتاییهات.
دواتر دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیادا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بووەتەوە بە سەرۆککۆمار.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ئەردۆغان دەکات: چاوم لەوەیە لە پێکەوەکارکردن بەردەوام بین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا pic.twitter.com/2uOscw2Cch
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 28, 2023
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بە ناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی تورکیا. چاوم لەوەیە لە کارکردنی بەیەکەوە بەردەوام بین بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا بەرەو پێشەوە ببەین.