کەشناسیی هەرێمی کوردستان: خۆڵبارین دەستپێدەکات

28-05-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین لە بەشێکی هەرێمی کوردستان دەبێت و پلەی گەرماش دادەبەزێت. کەشناسێکێش دەڵێت، كاریگه‌ریی خۆڵبارینەکە به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند له‌سه‌ر سنووری دهۆك و موسڵ دەبێت و به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌متر کاریگەری لەسەر هه‌ولێر و كه‌ركووك دەبێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئایاری 2023، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ. لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە کەشناسی رایگەیاند، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە و خۆڵبارین دەبێت، بەتایبەت لە بەشێکی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووک.
 
لەبارەی خۆڵبارینەکەوە محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "كاریگه‌ریی خۆڵبارین له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت؛ له‌سه‌ر ئاسمانی دهۆك و موسڵ و ده‌وروبه‌ری مامناوەند دەبێت و به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌متر کاریگەری له‌سه‌ر هه‌ولێر و كه‌ركووك دەبێت؛ لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواو لاواز دەبێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی دووشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 31 پلەی سیلیزی
- کەرکووک: 37 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
- سۆران: 31 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە