ئەژی ئەمین: سەرکۆنەی هەوڵەکانی پەلکێشکردنی دامودەزگای هەواڵگری و ئەمنیییەکانی بێگانە دەکەم

28-06-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن ئەژی ئەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاریی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێرشی تووند دەکاتە سەر ئەو حیزبە و لەبارەی هەواڵی کردنەوەی بارەگای فەوجێکی دژەتیرۆری عێراق لە سلێمانی و دەڵێت: "سەرکۆنەی هەر هەوڵێک دەکەم بۆ پەلکێشکردنى دامودەزگاى هەواڵگرى و ئەمنیی بێگانە بۆ نێو خاکى هەرێمى کوردستان".
 
ئەژی ئەمین، کە لە دوای رووداوەکانی 8ـی تەمموزی 2021ـەوە پۆستی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێدرا، دواتر لەلایەن یەکێتییەوە ئەو پۆستەی لێوەرگیرایەوە و لە هەولێر نیشتەجێبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە، 28-6-2023، لە راگەیندراوێکدا پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە، وێڕای پیرۆزبایی دەڵێت: "ئومێد دەکەم لەژێر ناوی جیاکردنەوەى بودجە یان پشکى پارێزگادا، چیدی بەرژەوەندییە باڵاکانى نەتەوەکەمان نەکرێنە قوربانیی بەرژەوەندیى تەسکى حیزبى، داوا دەکەم سەرکردایەتی سیاسی کورد ژیرانەتر و باشتر مامەڵە لەسەر ئەم بابەتە بکات، هەنگاوی لەمشێوەیە لەمێژوودا وەکو خیانەتەتێک بە نێوچاوانی داڕێژەرانی پیلانێکی لەمشێوەیە دەنووسرێتەوە، ئەم پیلانە پێچەوانەیە لەگەڵ بنەماکانی دامەزراندنی یەکێتی لە مافی چارەی خۆنووسین و هەرهەنگاوێکى لەمشێوەیە سەروەریى نەتەوەکەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە".
 
هەروەها ئاماژە بۆ ئەو هەواڵانەش دەکات کە باس لە کردنەوەی بارەگای دژەتیرۆری عێراق لە سلێمانی دەکەن و دەڵێت "پشتیوانی داگیرکارانی کوردستان لە ژوورە تاریکەکاندا لەبەر خاتری چاوی کاڵمان نییە، بەڵکو بۆ لەباربردنی ئەم قەوارەیە کە هەمیشە هیوایەک بووە بۆ سەربەخۆیی گەلی کورد لە پارچەکانی دیکە، هەر لەم بۆنەیەدا دەمەوێت ئیدانەى هەر هەوڵێک بکەم بۆ پەلکێشکردنى دامودەزگاى هەواڵگرى و ئەمنی بێگانە بۆ نێو خاکى هەرێمى کوردستان، هەر ئەو هێزانە بوون لە 16ـی ئۆکتۆبەر و کاتی دیکەشدا چەندین پێشمەرگەی قارەمانیان لەژێر دەبابەکانیاندا شەهیدکرد، بەسەر لاشەی شەهیدانماندا خاکی هەرێمی کوردستانیان داگیرکرد".
 
لە نووسینەکەیدا، ئەژی ئەمین، کە ئێستاش خۆی بە بەرپرسی دەزگای زانیاریی یەکێتی دەناسێنێت، دەڵێت "هەمان ئەو هێزە ئەمنییانە هەزاران کادیری سوننە و ئایینزا و نەتەوەکانی دیکەیان زیندانیکرد، بە ئیستیغلالکردنی یاسای تیرۆر و دوور لە هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ. هەربۆیەشە هەر هەوڵێکى نەزۆکى لەمشێوەیە سڕینەوەى خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و پێشمەرگەکانى کوردستانە بۆ سەربەخۆیی گەلەکەمان و پاراستنی مافی مرۆڤ".
 
ئەژی ئەمین کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی گرژە، مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، رۆژی دووشەممە 22-05-2023، نووسینگەکەی بە رووداوی راگەیاند، ئەژی ئەمین بۆ سەردانی دایکی گەڕاوەتەوە سلێمانی و پەیوەندیی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە نەکردووەتەوە.
 
ئەژی ئەمین، دوای رووداوەکانی 8ـی تەممووزی ساڵی رابردووی نێو یەکێتی، کرایە بەرپرسی دەزگای زانیاری ئەو حیزبە و بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵام دواتر بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی، سلێمانی بەجێهیشت و لە هەولێر دەژی و بە هەمان ناونیشانی پێشووی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کاردەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.