رووداو دیجیتاڵ
لە بازاڕی شاری کەلار گەنجێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە. جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار دەڵێت، گەنجەکە 10 گولـلەی پێوە نراوە. پۆلیسیش دەڵێت، گەنجەکە پارێزەرە و رووداوەکەش بەهۆی پیشەکەیەوە بووە.
رۆژی هەینی 28ی تەممووزی 2023 رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، گەنجێکی بریندار براوەتە نەخۆشخانەکە و 10 گولـلەی پێوە نراوە. رزگار لەتیف گوتیشی، گەنجەکە لەدایکبووی 1995ـە.
هاوکات عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەنێو بازاڕی کەلاردا دوو کەس تەقەیان لە پارێزەرێک کردووە بەناوی (هـ. س. ح) لەدایکبووی ساڵی 1995ـە و بە سەختی برینداریان کردووە.
بریندارەکە بە پۆلیسی گوتووە، دوو کەسەکە "پێشتر برایەکیان کوژراوە و لەسەر کوژرانی ئەو برایەیان چەند مانگێک پێش ئێستا تەقەیان لە شاهیدحاڵی رووداوەکە کردووە و برینداریان کردووە. ئەم پارێزەرەی ئەمڕۆ بریندار کراوە پارێزەری ئەو کەسەیە کە پێشتر لەلایەن دوو تۆمەتبارەکەی ئەمڕۆوە بریندار کراوە."
بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە. بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرکراوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ