رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئامانجی سەرەکیی سەردانی شاندەکە بۆ لێکۆڵینەوەیە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان.
پێش گەیشتنی شاندەکە، ئەمڕۆ دوو درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە. بەگوێرەی دژە تیرۆری کوردستان، "زیانی گیانی نەبووە."
لەم مانگەدا زیاتر لە 20 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، کە بەشێکیان کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیان کردە ئامانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ