گەلی شێرانە؛ شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاران

28-07-2016
کاروان عەلی
گەلی شێرانە؛ شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاران
گەلی شێرانە؛ شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاران
نیشانەکردن گەلی شێرانە
A+ A-

رووداو - ئامێدی 

گەلی شێرانە لە شارۆچکەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدیییە و بووتە شوێنێکی گەشتیاری خۆش بۆ هاونیشتمانیانی کوردستان.


خەڵکی لەشارەکانی هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشنای ئەو شوێنە گەشتیارییە بوون، بەڵام بەهۆی سەختی رێگەکەوە تەنیا گەنجان دەتوانن روو لە ناوچەکە بکەن.

یەکێک لە هاونیشتمانیان کە بەمەبەستی خۆشی و مەلەکردن رووی لە سەیرانگای شێرانە کردبوو، بۆ (رووداو) گوتی " سەرەتا لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشنای ئەو شوێنە بووم، ئێرە ناوچەیەکی گەشتیاری خۆشە و زۆر دڵگیرە".

لەسەرجەم پارچەکانی کوردستان خەڵکی و بەتایبەت گەنجان، روو لەو شوێنە گەشتیارییە دەکەن و کەیفخۆشی خۆیان دەردەبڕن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە