رووداو - هەولێر
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان، هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە لە ئەندامێتی پەرلەمان دەکات، ئەگەر تاوەکو 6ی مانگی داهاتوو لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن.
حاجی کاروان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە رووداوی راگەیاند " ئەگەر تاکو تا 6ى مانگ لایەنەکان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، وه‌كو په‌رله‌مانتارێك وازهێنانى خۆم پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌م"، سەبارەت بەو بڕیارەشی گوتی " له‌وه زیاتر ته‌حه‌مولى ئازارى ویژدان ناكه‌م".
حاجی کاروان، کە لە کاتی پەیوەندییەکەی بە رووداو لە شارۆچکەی کفری بوو، جەختی لەوە کردەوە "په‌رله‌مانێك، ده‌سه‌ڵاتى لێپرسینه‌وه‌ى نه‌بێت له وه‌زیرێك، ئەگەر به ئه‌مرى سه‌رۆكوه‌زیران نه‌بێت، وڵاتێك سه‌رۆكه‌كه‌ى ماوه‌ى یاسایی ته‌واوبێت و په‌رله‌مانه‌كه‌ى به ناشه‌رعى بزانێت، وڵاتێك په‌رله‌مانه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانى نه‌بێت و خه‌مى خه‌ڵك چاره‌نه‌كات و گه‌نده‌ڵى سه‌رتاپاى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى داپۆشیبێ و لایه‌نه‌كان رێككنه‌كه‌ون، مانه‌وه‌ى من له‌په‌رله‌مان، بوون و نه‌بوونى وه‌ك یه‌ك وایه".
ئەو پەرلەمانتارە، گوتیشی " لەبەرامبەر ئەو هۆکارانە، منیش ویژدان و دین و متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر به‌هیچ ده‌ستكه‌وتێكى دیکە ناده‌م".
بڕیارە 6ی تشرینی یەکەمی 2015، نۆیەمین کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی بەڕێوەبچێت بۆ چارەسەری پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ