Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئایفۆن 13. وێنە: Apple

ئایفۆن 13. وێنە: Apple

ئابووری28-09-2021

ئایفۆن 13 گەیشتە هەرێمی کوردستان

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بابان رەحیم

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن بابان رەحیم

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-09-2021

تاگەکان

ئایفۆن 13

بابەتی پەیوەندیدار

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟
ئابووری31-05-2026

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

 
رووداو دیجیتاڵ

چەند رۆژێکی کەمە یەکێکی دیکە لە بەرهەمەکانی ئەپڵ بە ناوی ئایفۆن 13 گەیشتووەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و خاوەن نووسینگەیەکی کڕین و فرۆشتنی مۆبایل لە هەولێر دەڵێت، "داخوازیی لەسەر هەیە و جیاوازیی هەیە لەگەڵ ئایفۆنی 12".
 
بەشێک لە هاونیشتمانییان بۆ بەدەستهێنانی ئایفۆن 13، سەردانی نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتن و بازاڕەکان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی.
 
محەمەد ئیبراهیم، خاوەنی یەکێک لە نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی مۆبایلە لە بازاڕی مۆبایل فرۆشانی کۆتری سەلام لە هەولێر و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوو رۆژە ئایفۆنی 13 هاتووەتە بازاڕەوە و لەسەر داخوازی دەهێندرێت و دەفرۆشرێت. ئایفۆنەکە کە دوو سیمکارتە، نرخی جۆری 256 گێگا بایتەکەی 1600 دۆلارە و جۆری 128 گێگا بایتەکەی 1450 دۆلار دەبێت".
 
ئەو خاوەن نووسینگەیەی کڕین و فرۆشتنی مۆبایل ئاماژەی بەوەش کرد، "شێوەی شاشە و دیزاینی ئایفۆن 13 جیاوازە و خێراییەکەی زیاترە و کامێراکانی گەورەترە و گۆڕانکاریی دیکەشی تێدا کراوە".
 
دوای چەند هەفتەیەکی سەخت بۆ کۆمپانیای ئەپڵ کە رووبەڕووی چەندین کێشەی یاسایی بووەوە و تۆمەتباکرا بەوەی کە قورخکاری لە بازاڕی تەکنەلۆژیا دەکات، رۆژی سێشەممە 14ی ئەیلوول کۆمپانیاکە چەندین بەرهەمی نوێی نمایشکرد، لەنێویشیاندا بەرهەمی نوێی ئایفۆن 13 و ئای پاد و کاتژمێری ئەپڵ.
 
دوای خستنەڕووی ئەو بەرهەمە نوێیانە کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، 24ی ئەیلوول بەرهەمە نوێیەکان لە بازاڕدا دەگاتە دەستی بەکاربەران. چوار رۆژ دوای ئەوەش ئایفۆن 13 گەیشتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
 
کۆمپانیای ئەپڵ لە ئایفۆنی 13 کۆمەڵێک گۆڕانکاری کردووە کە ئەوانەش بریتین لە درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری و زیادکردنی توانای میمۆرییەکەی بۆ 1 تێرابایت. هەروەها کوالێتیی شاشە و کامێراکەشی بەراورد بە ئایفۆن 12 بەرزکردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئایفۆن 13 ئەستوورتر و لەڕووی کێشەوە قورسترە.
 
ئایفۆن 13 بە چوار قەبارەی جیاواز خرایەڕوو، ئایفۆن 13ـی ئاسایی، ئایفۆن 13ـی مینی، ئایفۆن 13ـیی پرۆ و پرۆماکس.