کۆنفرانسی هاوبەشی ژینا: بۆ گەیاندنی دەنگی کورد پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێز بکرێت

28-09-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە 28ی ئەیلوولی 2025، کۆنفرانسێکی هاوبەش بە بەشداریی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین کەسایەتیی سەربەخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. لە راگەیێندراوی هاوبەشی کۆنفرانسەکەدا جەخت لە هاودەنگی و هاوپەیوەندی نێوان حیزبە سیاسی و چالاکانی کۆمەڵایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کراوەتەوە.
 
کۆنفرانسی هاوبەشی حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای کۆنفرانسەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆنفرانسە، پشتیوانی زیاتر و بەهێزتر کردنی بزووتنەوەی «ژینا- ژن، ژیان، ئازادی» و دروستکردنی هاودەنگی و هاوپەیوەندی زیاتر لە نێوان هەموو لایەنە بەشدار بووەکانی ناو بزووتنەوەی ژینا – ژن، ژیان، ئازادی بوو.
 
لە کۆنفرانسەکەدا، نوێنەری پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک)، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کومەڵە- رێکخراوی کوردستانی حیزبی دیموکراتی ئێران، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، کۆمەڵەی شۆڕشگێری کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و کومەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان بەشدار بوون.  
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆنفرانسەکەدا جەخت لەسەر چەند داواکارییەک کراوەتەوە، لەوانە؛ "بزووتنەوەی «ژینا- ژن، ژیان، ئازادی» جووڵانەوەیەکی زیندووە لە رۆژهەلاتی کوردستان و ئێران و هەموو لایەنێک هەوڵ دەدەن بۆ بەشداری کاراتر تێیدا و هەوڵدان بۆ سەرخستنی ویست و داخوازی شەهیدان و قوربانییانی ئەم شۆڕشە."
 
هەروەها داواکراوە هاودەنگی و هاوپەیوەندی نێوان حیزبە سیاسی و چالاکانی کۆمەڵایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوە بەهێزتر بکرێت و پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەردەوام پێش بخرێت و داواکاری و دەنگی رەوای گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە پێشتر بگەیێندرێت بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
 
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە  کار بکرێت بۆ ئازادی هەموو زیندانییانی سیاسی و بەتایبەتی زیندانییانی شۆڕشی ژینا- ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها کاربکرێت بۆ "هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی زیندانییانی سیاسی لە ئێران لەوانە: پەخشان عەزیزی، شەریفە محەممەدی و وریشە مورادی و هەموو ئەو کەسانەی بە تۆمەتی سیاسی و جۆراوجۆر حوکمی ئیعدامیان بەسەدرا سەپاوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاپا لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان

نێچیرڤان بارزانی لە ئیتاڵیا کۆبوونەوەی لووتکە دەکات

شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین کۆبوونەوە چووە ڤاتیکان. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان بە دووقۆڵی کۆبووەوە.