دوای حەوت مانگ کارکردن لە ناو قەڵای هەولێر، کۆمەڵیک پارچەی شوێنەواری دوزرانەوە، کە بەپێی قسەی شوێنەوارناسان مێژووی ئەو پارچە شوێنەواریانە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان دەگەرێنەوە.
پارچە شوێنەوارەکان دۆزراوەکان پێکهاتوون لە شورەی کۆنی قەڵا و بازن و کەلوپەلی جوانکاری ئافرەتان و چەندین پارچە گۆزەی شکاو کە هەریەکەیان مێژووەکەی بۆسەردەمانێکی کۆن دەگەرێتەوە .
ماوەی حەوت مانگە لەلایەن تیمەکانی شوێنەوارناسی کوردستان دەستکراوە بەهەلکۆلین لەناو قەڵای هەولێر، بۆ ئەوەی سەرچاوەی راستەقینەی قەڵا بەشێوەیەکی زانستی بزاندرێت ، هەلکۆلینەکەش لە 6 شوێنی قەڵا دەکرێت و بۆ ماوەی 5 سالیش بەردەوام دەبێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ