فوئاد حوسێن: هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی مەترسیدارە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و بە "ئاماژەیەکی مەترسیدار" وەسفی دەکات.
 
رۆژی یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، فوئاد حوسێن لە نووسینێکدا لە تۆڕی ئێکس سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد.
 
فوئاد حوسێن رایگەیاند، فراوانکردنی ئەو هێرشانە بۆ ئەوەی کەسایەتیی باڵا لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێتە ئامانج، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ پێشهاتەکانی نەگرتنەبەری رێوشوێنی تووند بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەی پێشتر کراون، چ لە هەرێمى کوردستان یان لە بەغدا و بەسرە بووبێت، ئەوەش هانی داوە ئەو هێرشانە فراوانتر بببن.
 
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، بە درۆن هێرش کرایە سەر سنووری پارێزگای دهۆک و یەکێک لە درۆنەکان ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، بەڵام زیانی نەبوو.
 
فوئاد حوسێن نووسیویەتی: "داوای بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاریی جیدی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ راگرتنی ئەو هێرشە ترسنۆکانە لە سەرانسەری عێراق، هەروەها کارکردن لەگەڵ سەرکردە سیاسییە جیاوازەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەوڵانەی دەیانەوێت وڵات بخەنە نێو جەنگەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: ئێران دەیەوێ هێرش بکاتە سەر زانکۆ ئەمریکییەکان لە بەغدا، سلێمانی و دهۆک

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشدارییەکی تووندی ئەمنی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، ئێران و گرووپە چەکدارە نزیکەکانی دەیانەوێت زانکۆ ئەمریکییەکان لە بەغدا، سلێمانی و دهۆک بکەنە ئامانج. باڵیۆزخانەکە داوا لە هاووڵاتییانی دەکات دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.