ئەرسەلان بایز دەستلەكاردەكێشێتەوە

29-04-2014
عەباس زێباری
نیشانەکردن ئەرسەلان بایز
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەهۆی نەخۆشییەوە ئەرسەلان بایز نەیتوانی بەشداری لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بكات و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەڵێت، لە داهاتوودا دەست لە كاری پەرلەمانتاری دەكێشێتەوە.

رێواس فایەق، پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی ئامادەنەبوونی ئەرسەلان بایز، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتاری ئەم خولەی پەرلەمان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە ئەرسەلان بایز نەیتوانی بەشداری لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بكات.

رێواس فایەق هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە گوایە ئەرسەلان بایز بەهۆی ناكۆكییەكانی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ نەبووە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەرسەلان بایز لە داهاتوودا دەست لە كاری پەرلەمانتاری دەكێشێتەوە و رێگە بە گەنجێكی دیكەی یەكێتی دەدات، تاوەكو ببێتە پەرلەمانتار.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی سەوز راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی فراكیسیۆنەكەمان زۆربەیان گەنجن، بۆیە لە كاتی بەشدارییكردن لە پۆستێكی سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەوا پەرلەمانتارێكی گەنجی یەكێتی ئەو پۆستە وەردەگرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە