رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2015، زانكۆی لوبنانی فەرەنسی یەكەمین پێشانگای پۆستەری زانستی رێكدەخات و بڕیارە لەو پێشانگایەدا هاوكاری بۆ هەڵمەتی "رەنجی شەهیدانی" تەلەڤزیۆنی رووداو كۆبكرێتەوە.
پێشانگاكە تایبەتە بە "Information Security" ئاسایشی زانیارییەوە و سەرجەم پۆستەرەكان گوزارشت لە خۆپاراستن دەكەن بەرامبەر هێرشە ئەلیكترۆنییەكان. لە پۆستەرەكاندا چۆنیەتی خۆپاراستن و ئامادەكردنی كۆمپیوتەر و ئامێرەكان بۆ رێگگەگرتن لە هەر هەڕەشەیەك روونكراوەتەوە.
د. مازن سەمیر، سەرۆكی بەشی ئای تی لە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت " خوێندكاران درێژەپێدەری رێبازی شەهیدانن و پشتگیری كەمپینی "رەنجی شەهیدانی"ی رووداو دەكەین، كارێكی زۆر پیرۆزە و دەستخۆشیتان لێدەكەین، ئەوەندی بشتوانین هاوكاریتان دەكەین".
ئەم پێشانگایە لەلایەن خوێندكارانی بەشی ئایتی سازكراوە و وەك د. مازن باسیكرد، هەوڵێكە بۆ پێشخستنی زیاتری توانای زانستی خوێندكاران و ئاگاداركردنەوەی هاوڕێیانیان لە بەشەكانی دیكە و میوانان لە مەترسییەكانی هێرشە ئەلیكترۆنییەكان.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ