لە رەشنووسی بودجەی ئەمریکا داوای 130 ملیۆن دۆلار بۆ هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سووریا کراوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
هاوکاری راستەوخۆی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە لەلایەن پێنتاگۆنەوە بەتەواوەتی دەبڕدرێت، لەکاتێدا ئەمریکا داوای 96 ملیۆن و 452 هەزار دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق و دژە تیرۆری عێراقی کردووە.  
 
بەپێیی رەشنووسی پڕۆژە بودجەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بۆ ساڵی 2027، گۆڕانکاری تەواو بەسەر هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی شەڕی دژە تیرۆردا هاتووە، بەجۆرێک ئەو هاوکاریانەی تایبەتبوون بە پڕچەک کردن و مەشق و راهێنان لە ساڵی 2026 بۆ هێزەکانی پێشمەرگە نزیکەی 61 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە رەشنووسی پڕۆژە بودجەی نوێدا بۆ سفر دۆلار دابەزیوە.
 
لابردنی هاوکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەم پڕۆگرامەدا، لەکاتێدایە لە چوارچێوەی هەمان پڕۆگرام دا، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای 38 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق و هەروەها 57 ملیۆن و 452 هەزار و 160 دۆلاریان بۆ دژە تیرۆری عێراقی کردووە، کە بەیەکەوە دەکاتە زیاتر لە 96 ملیۆن و 452 هەزار دۆلار. 
 
بڕینی ئەو هاوکاریانە لەکاتێدان، لە ساڵی رابردوو وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، یارمەتییە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی بڕی کە وەک هاوکاری مانگانە بە پێشمەرگە دەدرا کە بڕی 60 ملیۆن دۆلاربوو، ئەم هاوکارییە لە ساڵی 2026ەوە بڕاوە. 
 
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لەدوای شەڕی داعش، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان هەبوو کە تایبەت بوو بە هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکگرتنەوەی هێزەکان، بڕیارە ئەم لێکتێگەیشتنە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەسەربچێت، بەپێیی زانیارییەکانی رووداو تاوەکو ئێستا ئەمریکا رەزامەندی دەرنەبڕیووە ئەم لێکتێگەیشتنە نوێ بکاتەوە، سەرباری داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نوێکردنەوەی.
 
لەبارەی سووریاو رۆژئاڤای کوردستان
 
پڕۆژە بودجەکە بەگشتی داوای 130 ملیۆن دۆلاری بۆ سووریاو رۆژئاڤای کوردستان کردووە، کە ئەمەش هەمان ئەو بڕەیە کە لەساڵی رابردوو دابینیان کردبوو، بەڵام لە پڕۆژە بودجەکە جیانەکراوەتەوە چەندی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتە، چەندی بۆ هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریایە، بەوپێییە هێزەکانی حکومەتی سووریاش ئێستاش هاوبەشی ئەمریکان و بەشدارن لە شەڕی دژ بە داعش.
 
لە کۆی ئەو پارەیەی بۆ سووریا داواکراوە، بڕی 61 ملیۆن و 500 هەزاری وەک مووچە بۆ ئەو هێزانەی سووریا کە شەڕی دژ بە تیرۆر و داعش دەکەن دیارکراوە، کە زیاتر هێزەکانی سووریای دیموکرات لە خۆ دەگرێت و ساڵی رابردووش ئەمریکا بڕی 65 ملیۆنی وەک مووچە بۆ ئەو هێزانە دابینکردبوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وێنە: رووداو

لە مانگی داهاتووەوە سێ هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان بۆ هەولێر دەستپێدەکەنەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە سێ هێڵی ئاسمانیی جیهانی گەشتەکانیان بۆ هەولێر دەستپێدەکەنەوە.