سلێمانی.. چیرۆکی رۆبۆتەکەی تووی مەلیک

29-07-2014
تەرزە عەبدوڵڵا
رووداو
رووداو
نیشانەکردن تووی مەلیک
A+ A-

رووداو - سلێمانی  

لە شەقامی تووی مەلیکی شاری سلێمانی، پۆلیسێکی هاتوچۆ هەیە بە رۆبۆتی ئەو شەقامە ناسراوە، ئەمیش بەهۆی خۆشویستن و پابەندبوونیەتی بە کارەکەی.

ئەو پۆلیسە ناوی ئارییە و ماوەی شەش ساڵە لە شەقامی تووی مەلیک بە ئاماژەکانی دەستی، کارەکانی وەک پۆلیسی هاتوچۆ بەرجەستە دەکات.

ئاری بەهۆی ئەنجامدانی چەند جوڵەیەکی جیاواز لەکاتی کارەکەی، لەلایەن زۆربەی شوفێرانی شاری سلێمانی ناسراوە و نازناوی رۆبۆتی تووی مەلیکیان پێ بەخشیوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە