گالەری

29-07-2025
18 Photos
رووداو دیجیتاڵ
 
بەشی زۆری رووبەری دەریاچەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان وشکبووە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی هاوین بە تەواوی وشک بێت.
 
بەپێی دوایین رووپێوی، بەشی باکووری دەریاچەکە ئاوی تێدا نەماوە و لە بەشی باشووری دەریاچەکەش 600 بۆ 700 کیلۆمەتری چوارگۆشە ئاوی تێدا ماوە، بەڵام قوڵیی ئاوەکە تەنیا 15 بۆ 20 سانتی مەترە. هاوینی پار رووبەری دەریاچەکە هەزار و 1140 کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو و یەک ملیار و 630 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی تێدابوو.
 
حوجەت جەباری، بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایگەیاندووە، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، تاوەکو کۆتایی هاوین دەریاچەی ورمێ بە تەواوی وشک دەبێت.
 
عەلی بەیتوڵڵاهی، سکرتێری لیژنەی نیشتمانیی مەترسییە سروشتییەکانی ئێران دەڵێت، ئەگەر دەریاچەی ورمێ وشک بێت، ژیانی 15 ملیۆن کەس دەشێوێت و باهۆزی خوێ هەڵدەکات و زیانی گەورە بە کەرتی کشتوکاڵ دەگەیێنێت.