زۆرینەی گەڕەکەکانی سلێمانی بێ ئاو دەبن

29-08-2017
نیشانەکردن ئاو
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

بەهۆی شکانی بۆری هێڵی دووەمی دووکان ـ سلێمانی زۆرینەی گەڕەکەکانی ناوشار و ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی "تاوەکو کاتێکی نادیار" بێ ئاو دەبن.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لە پشتی گەڕەکی راپەڕین کێلەی شۆفڵی کۆمپانیایەك لە بۆری سەرەکی ئاوی داوە و شکاندوویەتی، بەهۆیەوە زیانێکی زۆری بە بۆریەکە گەیاندووە و ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو سەرقاڵی چاککردنەوەن.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی شکانی ئەو بۆریەوە تاوەکو کاتی چاککردنەوەی گەڕەکەکانی "قڕگە، کوردسات، هەواری شار، هەوارە بەرزە و ژمارەیەکی زۆری دیکەی گەڕەکەکانی ناو شار بەتەواوی بێ ئاو دەبن".

لە دەرەوەی شاریش قەزای چەمچەماڵ و شارۆچکەکانی شۆڕش، بازیان، ئەڵایی، گۆپاڵە، تەکیە و پیرەمەگروون و هەموو ئەو شوێنانەی دەکەونە سەر ئەو رێگایانە بە تەواوی بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی گوتیشی "سەرەداوێکمان دەستکەوتووە کە کێ بۆریەکەی شکاندووە،هەرکات دۆزیمانەوە دەیدەینە دادگا و لە ئێستاشەوە داوای یاساییامان لەسەر تۆمار کردووە".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە