رووداو-سلێمانی
قاوەخانەی كولتووری لە سلێمانی پرۆژەیەكی نوێی راگەیاندووە بە ناوی (ئۆتۆمبێلەكەت دابنێ و بە پاسكیل هاتووچۆ بكە) ، بەڵام لەماوەی دوو رۆژدا سێ لە پاسكیلەكان دزراون.
هێدی ئەبوبەكر ، سەرپەرشتیاری پرۆژەكە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت: "دوێنێ لەكاتی نیوەڕۆدا دوو لە پاسكیلەكان بێ ئاگاداری خۆمان بردراون و ئەوی دیكەش ژمارەی تەلەفۆنی دانا و گوتی شەو دەیگەڕێنمەوە، بەڵام ئەوە دوو رۆژە نەیهێناوەتەوە و ژمارەكەش كەسێك وەڵامدەداتەوە و دەڵێ ئەو نیم".
لەسەرەتای كردنەوەی پرۆژەكە ئەو كەسانەی دەیانویست پاسكیلەكان لێبخورن تەنیا ژمارەی تەلەفۆنیان لێ وەردەگیرا ، بەڵام وەك سەرپەرشتیاری پرۆژەكە دەڵێ لەمەودوا مۆڵەتی شۆفێری و ناسنامەی باری شارستانی لەو كەسانە وەردەگرن كە دەیانەوێ پاسكیلەكان بەكاربێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ