لە سەمسوور هاونیشتمانییەک بە تۆمەتی پەکەکەبوون خرایە زیندان

29-09-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەک لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان بە تۆمەتی ئەندامێتی و بوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستگیرکرا و دوای لێپرسینەوەش زیندانی کرا.

ئۆپەراسیۆن دژی پەکەکە لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیادا بەردەوامە و ئەمڕۆ هەینی، 29-9-2023، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی سەمسوور کەسێکیان دەستگیرکرد. بەگوێرەی بەدواداچوون و راپۆرتی داواکاری گشتیی سەمسوور، ئەو کەسە گومانی ئەوەی لێدەکرێت ئەندامی پەکەکە بێت یان پەیوەندیی لەگەڵیدا هەبێت. 
 
ئەو هاونیشتمانییە بەناوی (ئـ ئـ) لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا و لە بارەگای فەرماندەیی جەندرمە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا؛ دواتریش راپێچی خانەی داد کرا و بە بڕیاری دادوەری ئێشکگر خرایە گرتووخانە.
 
دوای شکستهێنانی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2015دا، شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە نێوان سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دژی گەریلاکانی پەکەکە لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکو نیسانی 2016 بەردەوام بوو. 
 
لە سەرەتای ساڵی 2017ـەوە ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا شەش زنجیرە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازی لە باکووری کوردستان بەناوەکانی "شکێنەر، تەڵە، هەورە برووسکە، باگۆک، ئەرەن و ئابڵوقە" لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و دوورەدەستەکان لە باکووری کوردستان دەستپێکردووە. هێشتا راگەیاندنی ناوچەی ئەمنی و قەدەخەی هاتووچۆ لە چەندین شوێنی باکووری کوردستاندا درێژەی هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.