سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ناجی ئه‌رگۆشی ده‌كات
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى نووسه‌ر ناجی ئه‌رگۆشی دەکات.
رۆژی یەکشەممە 29-10-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى نووسه‌ر، میدیاكار و تێکۆشه‌ری دیار خوالێخۆشبوو ناجی ئه‌رگۆشی كرد كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد."
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى "هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى به كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو راگه‌یاند و خه‌بات و قوربانیدانی خوالێخۆشبوو و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌ی له شۆڕشه‌كانی رزگاریی كوردستاندا به‌رز نرخاند؛ هه‌روه‌ها هيواى خواست يه‌زدانى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاری ببه‌خشێت."
لاى خۆيانه‌وه، خانه‌واده‌ی ناجی ئه‌رگۆشی، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌نديى و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى."
دەقی پرسەنامەکەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/10/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى نووسه‌ر و میدیاكار و تێکۆشه‌ری دیار خوالێخۆشبوو ناجی ئه‌رگۆشی كرد كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى به كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ڕاگه‌یاند و خه‌بات و قوربانیدانی خوالێخۆشبوو و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌ی له شۆڕشه‌كانی ڕزگاریی كوردستاندا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هيواى خواست يه‌زدانى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌نديى و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.