هەناردەی دەروازە سنوورییەکانی کرماشان گەیشتە نزیکەی دوو ملیار دۆلار

29-11-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە هەشت مانگی رابردوودا، بایی نزیکەی دوو ملیار دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی کرماشانەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
 
رۆژی چوارشەممە 29-11-2023، عەلی ئەسغەر عەباسزادە، بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا، چوار ملیۆن و 878 هەزار و 24 تۆن کەلوپەل، کە بایی یەک ملیار و 975 ملیۆن و 903 هەزار دۆلار بووە لە گومرک و دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکە هەناردە کراوە.
 
بەگوتەی عەلی ئەسغەر عەباسزادە، بەراورد بە ساڵی رابردوو هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان لە رووی نرخەوە 12% و لە رووی کێشەوە 10% زیادیکردووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی کرماشان ئاماژەی بە ئاماری هاوردەکردن لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکە کرد و رایگەیاند، لەو هەشت مانگەدا لە رێگەی گومرکەکانی کرماشان، پەروێزخان، شووشمێ و شێخ سڵەوە بڕی 10 هەزار و 844 تۆن کەلوپەل بە بەهای زیاتر لە 71 ملیۆن و 784 هەزار دۆلار هاوردەی وڵات کراوە. گوتیشی، "هاوردەکردنی کەلوپەل لە دەروازە سنوورییەکانی کرماشانەوە لە رووی نرخەوە 7% و لە رووی کێشیشەوە 6% کەمی کردووە".
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئەو کەلوپەلانەی کە لەو دەروازە سنوورییانەوە هەناردەکراون بریتین لە ئاسن، شیش، کاشی، سیرامیک، بەرد، بەرهەمە پلاستیکییەکان، شیرەمەنییەکان و سەوزە و میوە.
 
لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار دەروازەی سنووری هەن کە سیانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانە و دەروازەیەکی سنووریش لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقە.
 
دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، شووشمێ و شێخ سڵە دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستان و دەروازەی سنووری خوسرەویش دەکەوێتە سەر سنووری نێوان کرماشان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.