لە مێردین زۆرترین هاوسەرگیری لەگەڵ خزمان دەکرێ

29-12-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، زۆرترین ژن و ژنخوازیی نێوان خزمان لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستانە کە رێژەکەی 20.3٪یە.
 
دامەزراوەی ئاماری تورکیا راپۆرتێکی لەبارەی ئەو پارێزگایانەی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە کە زۆرترین هاوسەرگیریی نێوان خزمانی لێ دەکرێ.
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، مێردین لە پلەی یەکەم دێت و رێژەی 20.3٪ی هاوسەرگیرییەکانی ئەو پارێزگایە لە نێوان خزمانە.
 
هەروەها رووها بە 18.6٪ پلەی دووەم، سێرت و ئامەد بە رێژەی 16.9٪ لە پلەی سێیەم دێن.
 
رێژەی هاوسەرگیریی نێوان خزمان لە پارێزگای سەمسوور 16.5٪ و لە ئێلیهـ 15.9٪ــە.
 
بە گشتی رێژەی هاوسەرگیریی خزمان لە شارەکانی باکووری کوردستان دا بەراورد بە شارەکانی تورکیا، بەرزترە.
 
پسپۆرانی تورکیا هۆشداری لەبارەی هاوسەرگیری دەدەن بەوەی بەر لە پرۆسەکە هەردوولا پشکنینی تەندروستی بکەن و دڵنیا ببنەوە لەوەی هیچ کێشەیەک دروست نابێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.