رووداو دیجیتاڵ
کلووە بەفر زۆرینەی شارەکانی هەرێمی کوردستانی سپی کردووە، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان.
شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر دوێنێ لە بەیانییەکی زوو بەفر بە ئاسمانەکەی دا هاتەخوارەوە و ئەمڕۆ وەکو لەو وێنانە دەردەکەوێت، ناوەندی شارەکەش سپی بووە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەم شەپۆلە باران و بەفرە تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
ئەوەی دڵخۆشکەرە، بەگوێرەی ئامارەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارین بەراورد بە پار بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ئامارەکان بەمجۆرەن:
هەولێر، ساڵی پار تاوەکو ئەم کاتانە 43ملم بارانباری بوو، بەڵام ئەم ساڵ گەیشتووەتە 182 ملم. هەروەها سلێمانی نزیکەی دوو هێندە رێگەی بارانبارین زیاتر بووە، پار 183ملم بووە بەڵام ئەم ساڵ گەیشتووەتە 342.
دهۆکیش بەمجۆرەیە، پار 44 ملم بووە و ئەم ساڵ 187 ملم. لە هەڵەبجە جیاوازییەکە زۆر نییە، بەڵام هەر رێژەکە بەرزبووەتەوە؛ پار 241 ملم بووە و ئەم ساڵ بووەتە 256.